ئەمڕۆ هەینی 9ى 1ى 2026، هێڵی ئاسمانیی تورکیا ڕایگەیاند کە گەشتەکانی بۆ پایتەختی ئێران، تاران هەڵدەوەشێنێتەوە.
میدیاكانى توركیا ڕاگهیاندراوێكی كورتی هێڵی ئاسمانیی تورکیاوەیان بڵاو كردهوه کە تێیدا هاتووه: “بڕیاردراوە هەموو ئەو گەشتانەی لە ئەستەنبوڵەوە بەرەو پایتەختی ئێران، تاران دەڕۆن هەڵبوەشێنرێنەوە.”
لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوودا ئێران خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بهخۆیهوه دهبینێت كه خۆپیشاندهران بووە لە دژی بارودۆخی ئابووریی وڵاتهكه ڕژاونهته سهر شهقامهكان، لەکاتێکدا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیان تۆمەتبار کردووە بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران، و کوژراو و بریندار هەن، هاوکات دەزگایەکی چاودێری ڕایگەیاندووە کە گەیاندنی ئینتەرنێت لە سەرانسەری کۆماری ئیسلامی ئێراندا پچڕاوە.
لەلایەکی ترەوە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر “دەسەڵاتداران دەست بکەن بە کوشتنی خەڵک”، ڕێوشوێنی توند دژی ئێران دەگرێتەبەر، و هۆشداریی داوە کە واشنتۆن “بە توندی لێیان دەدات.”