جێرمی کرۆس ڕۆژنامەنووسی دەیلی ستار لە بابەتێکی تایبەتدا باسی لە ڕکابەرییە بەردەوامەکانی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی کرد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناتوانێت ڕکابەری لیۆنێل میسی و دیێگۆ مارادۆنا و پێلێ بکات بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی گەورەترین یاریزانی هەموو سەردەمێک، تا مۆندیال نەباتەوە، پێدەچێت لە هیچ شتێکدا ناوەستێت بۆ ئەوەی چانسی ئەوەی وەک گەورەترین یاریزانی تۆپی پێی هەموو سەردەمێک لەبیر بکرێت.
ڕۆناڵدۆ وازناهێنێت تا گۆڵی 1000ی خۆی تۆمار نەکات، ئەفسانەی پورتوگالی لە ئێستادا خاوەنی 957 گۆڵە، ئەمەش ڕاستییەک کە جەختی لەسەر کردەوە دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە ئاهەنگی خەڵاتی تۆپی پێی گڵۆب لە دوبەی بەدەستهێنا، یاریزانە تەمەن 40 ساڵەکە دەڵێت: «ئەستەمە بەردەوام بم لە یاریکردن، بەڵام پاڵنەرێکم هەیە، خولیای من زۆر باشە و دەمەوێت بەردەوام بم، گرنگ نییە لە کوێ یاری بکەی، چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان ئەورووپا، هەمیشە چێژ لە یاری تۆپی پێ وەردەگرم، و دەمەوێت بەردەوام بم، ئێوە ئامانجەکەم دەزانن، دەمەوێت ناسناوەکان بەدەست بهێنم، دەمەوێت بگەمە ئەو نیشانەی 1000 گۆڵ کە هەمووتان دەزانن، من دەیکەم.» بە دڵنیاییەوە دەگەم بەو شتە ئەگەر خۆم لە پێكان بەدوور بگرم” ئهو ڕۆژنامهنووسه دهڵێت: ڕۆناڵدۆ ئەگەر 2000 گۆڵیش تۆمار بکات، هێشتا ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات کە له مێسی باشترە.