ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو كەسەی ڕاگەیاند، كە نزیكەی 400 هەزار دۆلاری لە ماڵێک دزیبوو، دەڵێ: بەو پارەیەش ئۆتۆمبێل كڕیوە و گەشتی دەرەوەی وڵاتیشی پێكردووە. 

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 12ـی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ش. س. ع)مان دەستگیر کرد، کە هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانێکی دزیکردن لە ماڵی هاووڵاتییەک  لە قەزای خەبات و بڕێکی زۆر پارە کە بە نزیکەی  (400 هەزار دۆلار ) دەبێت، كە (27 مسقاڵ زێڕ) و (سێ ئامێری مۆبایل)یشی دزیوە.”

ئاسایشی هەولێر دەشڵێ: “بەر لە دەستگیرکردنی بەو پارە دزراوە هەڵساوە بە کڕینی ئۆتۆمبێل و سەفەری دەرەوەی وڵاتی کردووە، تاوەکوو خۆی لە پێش چاوی تیمەکانمان بزر بکات.”

ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە “پەڕاوای لێکۆڵینەوەی ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.”

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییان دەكات، كە هەمیشە هاوكاریانن لە پێدانیان زانیاری.