ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کردەوە، لە کۆی  گشتی 329 ئەندامی پەرلەمان 309 ئەندامی پەرلەمان بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد، دواجار بە زۆرینەی دەنگ بۆ بەرژەوەندیی هەیبەت حەلبووسی دەنگیان دا، بەمەش بووە سەرۆکی شەشەمین خولی پەرلەمانی عێراق.

  کاندیدەکانی سەرۆکی پەرلەمان بریتی بوون لە پەرلەمانتاران هەیبەت حەلبوسی، عامر عەبدولجەبار، سالم عیساوی.

  هەیبەت حەمەد عەباس حەلبووسی، سیاسەتمەدارێکی عێراقییە و لە دایکبووی ساڵی 1980، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرە لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئەلموستەنسرییە لە بەغدا.- لە ماوەی خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی عێراق وەک سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق کاری کردووە،