مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی (حاجی عەیشێ ئەسعەد ئاغا زراری)، دایکی شوان زراری، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ناوبراو کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حكوومه‌ت:

بەڕێز شوان زراری،

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان (حاجی عەیشێ ئەسعەد ئاغا زراری)، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2025/12/28