ئەمرۆ سێشەممە 23ـی 12ـی 2025، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان بڵاوی كردەوە، كە “بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی شەممە 27ـی کانوونی یەکەمی 2025 تاوەکوو ڕۆژی سێشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، شەپۆڵێکی بارانبارین و بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.”
لەم وێنەیەی خوارەوە ئاماژە بەبڕی دابارین بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، بۆیە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان بە هاووڵاتییان دەڵێ: “تكایە ئاگادار بن.”
