حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی خشتەی پشووەکانی سەری ساڵی ڕاگەیاند؛ پشووەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە 25-12-2025 دەستپێدەکات و تاوەکو 03-01-2026 بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم لە ڕۆژی پێنجشەممە 25-12-2025 (بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە) دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی شەممە 03-01-2026 بەردەوام دەبێت.
هەر لە ڕاگەیێنراوەکە داهاتووە، سەبارەت بە مووچە، ئەگەر لە ماوەی پشووەکاندا پارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران بگات، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژانی پشووشدا بەردەوام دەبێت.