ڕۆژی سێشەممە، 23ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق کرد.
سەردانەکەی محەممەد ئەلحەسسان بە مەبەستی ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بوو لە عێراق. لە دیدارەکەدا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا بۆی هەبووە، کە ڕۆڵی هەبووە لە پێشخستن و سەرخستنی ئەرکەکانی نێردەی یۆنامی لە وڵاتەکەدا.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆک بارزانی سوپاسی محەممەد ئەلحەسسان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پشتگیریکردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق داویانە.
هەر لەو دیدارەدا، سەرۆک بارزانی جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراق کردەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عێراق، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەرکەکانی داهاتوویدا خواست.