دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق لە ڕیزی یانەی زەوڕا و هەڵبژاردەی عێراق پێشكەشی دەكات، ئاكام هاشم بۆتە باسی ئەمڕۆی ڕۆژنامە وەرزشییەكانی جیهان.
لەمیانی پاڵەوانێتی جامی عەرەب، ئاكام هاشم وەك بەرگریكارێكی سەخت بەرامبەر ئەو هەڵبژاردانە دەوەستایەوە و بووە جێی سەرنجی یانەكانی كەنداو، لە تازەترین هەواڵیش كە دوێنێ بڵاوكرایەوە، یانەی ڕیال بیتسی ئیسپانی كە یەكێكە لەیانە دیارەكانی لالیگا، لەنزیكەوە چاودێریی ئاكام هاشم دەكات و بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەكانی مەغریب، یانە ئیسپانییەكە هەوڵ دەدات لەڕێگای نوێنەری خۆیەوە پەیوەندی بەو یاریزانە بكات بەمەبەستی گرێبەست لەگەڵ كردن بۆ یاریكردن لە ڕیال بیتس.
لەلایەكی دیكەوە یانەی زەوڕا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە ئاكام لە یانەكە دەڕوات، ئەوەی ڕوونكردەوە كە بەهیچ شێوەیەك یانەكە دەستبەرداری ئەو بەرگریكارە كوردە نابێت.