خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- پێنجشه‌ممه وهه‌ینی ڕابردوو، گەڕی دووه‌می خولی پله یه‌كی كوردستان له یاریگاكانی كوردستان بەڕێوەچوو، یانه‌كانی كۆیه و خاك و شێخان و زانكۆی جیهان و شه‌قڵاوه براوه‌ی ئه‌م گەڕە بوون، دوو یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
یانه‌ی سۆران له سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ی كۆیه دووچاری شكست بوو، كۆیه دووه‌م بردنه‌وه‌یه له سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی سۆران به ده‌ستده‌هێنێت و له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ، پێشه‌نگی یانه‌كانی گرتووه، ئارارات و دهۆك له پیرمام به گۆڵێك بۆ هه‌رلایەكهیان یه‌كسانبوون، یانه‌ی خاكیش دوور له یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له شۆریجه‌ی برده‌وه، یانه‌ی شێخانیش به گۆڵێك له به‌رده‌ڕه‌شی برده‌وه، یانه‌ی ته‌ناهیش به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به زانكۆی جیهان دۆڕا، یانه‌ی كفری و بابان به گۆڵێك بۆ هه‌ر‌لایه‌كیان به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هات و هه‌ردوولا ته‌نها خاڵێكی یارییه‌كه‌ی به‌ركه‌وت، یاری نێوان یانه‌ی شه‌قڵاوه و بازیان به‌هۆی گرژی، یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه ده‌دات.