ژول کۆندێی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە لە هێڵی بەرگری ناوەڕاست یاری پێبکاتەوە و هەواڵەکەی بە درۆ ناوبردووە.
کوندێ لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: «هەواڵی ساختە»، ئەمەش لە وەڵامی ڕاستەوخۆی هەواڵە ڕۆژنامەوانییەکاندا کە باس لەوە دەکەن، بەهۆی کێشەکانی تەندروستی دەروونی ڕۆناڵد ئاراوجۆ داوای لە فلیک کردووە وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یاریی پێبکات.
لە ساڵی 2023ەوە کۆندێ لە هێڵی بەرگری ناوەڕاست یاریی نەکردووە، کاتێک چاڤی ڕاهێنەری پێشووی یانەکە دوای گواستنەوەی لە یانەی سیڤیلیاوە بڕیاری دا بیگۆڕێت بۆ بەرگریکاری ڕاست.