یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا بە فەرمی هەڵبژاردنی شێرێکی وەک ماسکۆتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025 ڕاگەیاند کە بڕیارە لە 21ی کانوونی دووەم تا 18ی یەک لە مەغریب بەڕێوەبچێت.
ناوی «شێر» نوێنەرایەتی هێز و شانازی و ناسنامەی کولتووری دەکات، کە ڕۆحی ئەفریقیی تۆپی پێ و نەریتە مەغریبییەکان بەرجەستە دەکات، ماسکۆتەکە شێرێکی گەنجە کە زەردەخەنە دەکات و درێسێکی سووری لەبەردایە و لۆگۆی CAFی لەسەرە و تۆپی فەرمی یارییەکەی بەدەستەوەیە. کاف ڕوونیکردەوە کە «شێر» ئیلهام لە شێری ئەتڵەس وەرگیراوە کە یەکێکە لە هێما نیشتمانییە دیارەکانی مەغریب، ئەمەش وایکردووە ببێتە کەسایەتییەکی یەکگرتوو کە هەموو گەلانی ئەفریقا ئاهەنگیان بۆ دەگێڕن و پێشبینییەکان بۆ پاڵەوانێتییەکە زیاد دەکات.