بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کەلار منداڵێک کەوتووەتە نێو ئاوی لافاو  وخنکاوە. 

چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە ئەنجامی بارانبارین، لافاو لە قەزای کەلار دروست بووە؛ بەوهۆیەوە منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان کەوتە نێو ئاو و گیانی لەدەستدا.”

منداڵەکە کوڕی عەلی حەیدەر ساڵح بارامە و تەمەنی 10 ساڵە.

منداڵەکە لەسەر پردێک بووە و قاچی هەڵخلیسکاوە و کەوتوەتە نێو ئاوی لافاوەوە.