خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- كچانی باله‌ی یانەی سه‌نحاریب نوێنه‌ری یانه‌كانی عێراق ده‌كات له پاڵه‌وانێتی بالەی ڕۆژئاوای ئاسیا كه له وڵاتی كوه‌یت ئەنجامده‌درێت، كچانی سه‌نحاریب تا ئێستا 3 یارییان له پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجامداوه و له هه‌ر سێ یارییه‌كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یانه‌ی سه‌نحاریب له یارییه‌كی چاره‌نووسساز و به‌هێزدا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی عولای سعوودی Al-Ula ده‌بێته‌وه.
دورین ڕۆمێل شەمۆ كاپتنی یانه‌ی سه‌نحاریب له باره‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی عولای سعوودی له وڵاتی كوه‌یته‌وه تایبه‌ت بۆ خه‌بات ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زحمه‌تداین به‌رامبه‌ر یانه‌ی عولای سعوودی، ئه‌و یانه‌یه كۆمه‌ڵێك یاریزانی پیشه‌گه‌ری هێناوه‌ته ڕیز تیپه‌كه‌یان، كه به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی وڵاتانی به‌ڕازیل و سڕبیا و كوبان، ئه‌وان تیپێكی یه‌كجار به‌هێزن، له‌ڕووی ئیمكانیاتی ماددی و مه‌عنه‌وی زۆر له ئێمه له پێشترن، به‌ڵام یاریزانه‌كانی ئێمه‌ش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه باشترین ئاست له نێو كه‌شوهه‌وای یارییه‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن و بگه‌نه یاریی پێش كۆتایی.