بەهۆی بارانی بەخوڕەوە، لافاو شارۆچکەی چەمچەماڵی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستداوە، ڕێگەی سەرەکیی کەرکووک – چەمچەماڵ داخراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو لافاوە بووەتە هۆی ئەوە ژمارەیەکی زۆر ماڵ و شوێنی بازرگانی زیانی بەرکەوتووە لافاوەکە لە هەندێک شوێن تاوەکو مەترێک بەرزبووەتوە و ئۆتۆمبێل نقووم بووە.
هەر بەهۆی لافاوەوە ڕێگەی سەرەکیی کەرکووک – چەمچەماڵ داخراوە و ئاستەنگی هاتوچۆ و قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە و تیمەکانی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان هەوڵی فریاکەوتنی هاونیشتمانیان دەدەن.
هەر بەهۆی لافاوەکەوە دیواری ماڵ و خانووی هاونیشتمانییەک داڕماوە و بەهۆیەوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستداوە.