وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەكانی، ئەمەش بۆ تەواوكردنی كارەكان لەلایەن یەكە ژمێریارییەكان.

ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی كانوونی یەكەم، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، ڕێنوێنیی دارایی ژمارە (18) ی ساڵی / 2025 تایبەت بە خەرجییەكانی داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەركرد.

ئاماژە بەوەش كراوە، بڕیار درا بە راگرتنی سیستمی بەڕێوەبردنی دارایی KFMS لە ئەمڕۆوە تا كردنەوەی خەرجی ساڵی دارایی 2026، هەروەها راگرتنی گشت خەرجییەكان جگە لە خەرجی مووچە و پێشینەی خەرجكراوی مانگانە و كرێی مانگانە و خاوێنكردنەوە و خواردن.

لە بڕیارەكەدا هاتووە كە خەرجی تەمویلی پڕۆژەكانی پارێزگاكان ناگرێتەوە، هەروەها ئەو نووسراوانەی رەزامەندیی خەرجكردنیان هەیە، لە ساڵی نوێ‌ خەرج دەكرێن.

تەواوی بڕیارەكانی وەزارەتی دارایی: