كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایگه‌یاند مه‌رجی دانه‌غاز ئه‌وه‌یه كه سیستمی به‌رگریی ده‌ژدرۆن بۆ كۆمۆر دابین بكرێ ئه‌وه داواكاری ئێمه‌شه و پێویستی به‌و سیستمه هه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئێستا دوو هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رده‌سته و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كاره‌با به‌ته‌واوه‌تی ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند، به ئامانجگرتنی كۆرمۆر، نه‌مانهێشت تیرۆریستان مه‌رامه‌كانیان به‌دی بێت.
وه‌زیری كاره‌با ئه‌وه‌شی گوت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ر شه‌وی بۆردومانه‌كه‌وه له‌سه‌ر خه‌ت بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان. ئێمه سوپاسی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه پشوو درێژ بوون، دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه دۆخی كاره‌با به‌ره‌وباشتر چووه.
هاوكات باسی له‌وه‌ش كرد، لێژنه‌ی ئه‌منی پێكهاتووه له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی كۆرمۆر و ئه‌وان كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و دواتر ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نن و ده‌بێ سنوورێك بۆ ئه‌وانه‌ی كه له یاسا ده‌رچوونه دابنرێت.