سه‌لام عه‌بدوڵڵا
له وڵاتانی دیموكراتی و شارستانی، یاساكانیان به ڕوونی ده‌ڵێن، دنه‌دانی تاوان تاوانه، چونكه ئه‌وه وه‌ك هاندانێك بۆ كرده‌وه‌ی تاوان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به یاسا سزای شایسته‌ی خۆی پێده‌دات.
دوا به دوای به (درۆن – مووشه‌ك) بارانكردنی كێڵگه‌ی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ كه ده‌ستڕێژییه‌كی ئاشكرا بوو بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وهه‌وڵی خاپووركردنی گرنگترین سه‌رچاوه‌ی وزه، كه ڕووناكی بۆ ته‌واوی هه‌رێم وه‌ك پلانی بۆ دانراوه دابین ده‌كرد و ببووه جێی شانازی و ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی دانیشتووانی هه‌رێم كه چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ست ئه‌و گرفته‌وه ده‌یناڵاند و حكوومه‌تی عێراقیش هیچ یارمه‌تییه‌كی له‌و بواره‌دا نه‌ده‌دا كه له ڕاستیدا خۆشی تا ئێستا به‌و ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنێت و خودی هه‌رێم وزه‌ی كاره‌بای بۆ دابین ده‌كات، كه‌چی ده‌بینین هه‌ر له‌و عێراقه‌وه و له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌واندا مووشه‌كبارانی سه‌رچاوه‌ی وزه ده‌كرێت و حكوومه‌تی عێراقیش تا ئێستا، وه‌ك جاره‌كانی پێشووتر، به لێژنه و به‌دواداچوون و كۆبوونه‌وه كه هه‌میشه بێ به‌ر و به‌رهه‌م بووه، ده‌یه‌وێ خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه به دوور و نه‌بان بگرێت.
ئه‌وه له ڕاستیدا ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه، به‌پێی ده‌ستوور كه هه‌موو به‌شێك له عێراقدا، ده‌بێ ده‌سه‌ڵات پارێزگاری لێ بكات و به‌دواداچوونی ڕاستگۆیانه بۆ ئه‌و ده‌ستڕێژیانه، له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، بۆ بكات و تاوانباران بداته دادگا و سزای موسته‌حه‌قی بكه‌رانی بدات.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا له حكوومه‌تمان بینیوه، له هێرشه ناڕه‌واكانی تردا هه‌ر هه‌مووی به لێژنه و لێژنه‌كاری په‌رده‌پۆش كراون و بێ ئه‌نجام بووه، تاوانباریش دووباره و سێباره، بێ ترس، به‌رده‌وامی به تاوانه‌كانیان، بێ منه‌ت، دژی هه‌رێم داوه.
جا سه‌یری ئه‌و گێل و بێ ئاگا له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه بكه‌ن له هه‌رێم، چۆن به شانازییه‌وه باسی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان پێشتر ئه‌و ڕاستییه‌یان به جیهان گه‌یاندووه، كه بۆ زیانگه‌یاندن به هه‌رێم و دانیشتووانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه بكرێته ئامانج و نه‌هێڵرێت به‌رده‌وام بێت و به‌وه‌ش شكست به‌و پڕۆژه گه‌وره‌یه‌ی حكوومه‌ت كه دابینكردنی رووناكی و وزه‌یه به سه‌راپای هه‌رێم بگه‌ێندرێت.
نه‌یارانی كورد و هه‌رێم ئه‌و كاره ترسنۆكانه‌شیان وه‌ك سه‌ركه‌وتن له قه‌ڵه‌م دا و هاوبیرانی پڕ له‌قین و رق و كینه‌یان پڕ به زاریان ده‌ستخۆشی و خۆشحاڵی خۆیان نیشان دا و ئه‌وه‌شیان وه‌ك سه‌ركه‌وتن وه‌ك به‌جێهێنانی به‌ڵێنێك بۆ تێكدان و داڕمانی هه‌رێم له قه‌ڵه‌م دا و به شانازییه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به لایك و كۆمێنێت به گوێی جیهاندا دا.
بكه‌ران و لایه‌نگران و دنه‌ده‌رانی ئه‌و كاره تیرۆریستییه هه‌ر هه‌مووی پێویسته به دادگا بدرێت و تاوانبارانیش سزای شایسته بدرێن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌ڵێین: كاروانی ئاوه‌دانی و رووناكی، به‌كوێرایی چاوی ناحه‌زان به‌رده‌وامه و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بێت.