كەمێك لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی گەیشتنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند.
لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: ”ڕۆژی شەممە 29ی 11ی 2025، بڕی 941 ملیار و 874 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
چاوەڕوان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا خشتەی دابەشكردنی مووچە رابگەیەندرێت و لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا مووچە دابەش بكرێت.