
خه‌بات- سه‌فه‌ر یوسف میرخان ژاژوكی
دیداری ڕۆژنامەی خەبات له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ری هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان و راپه‌ڕین و فه‌رمانده‌ی رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌بات و به‌رپرسی ده‌زگای باڵای ئه‌یلول و گوڵان (قادر قادر عه‌لی) بڵباس.
(قادر قادر عه‌لی) له ساڵی ( 1962) په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌شكری شۆڕشگێڕی كوردستانه‌وه ده‌كات و ده‌بێتە پێشمه‌رگه. نزیكه‌ی (65) ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه و كورد و كوردستان ته‌رخان كردووه و رۆژنامه‌ی خه‌بات له خزمه‌تی ئه‌و قاره‌مانه تێكۆشه‌ره دا بوو له ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول و گوڵان لە شه‌قڵاوه چووینه خزمه‌تی، سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌ڵام زۆر دڵخۆش و زۆر به گه‌رمی به خێرهاتنی رۆژنامه‌ی خه‌باتی ئازیزی كرد و یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی رۆژانی خه‌بات و قاره‌مانیه‌تی داستانه‌كان له شاخ و شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵان و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له داستانی خواكوڕك و هه‌تا ئه‌مڕۆ باس كرد و ئێمه‌ش بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و قاره‌مانه بۆ خوێنه‌رانی ئازیزی رۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
* سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت بزانین پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی قاره‌مان( قادر قادر) كێیه؟
– من( قادر قادر عه‌لی) خه‌ڵكی گوندی (سه‌رخومه‌م) له‌و دیو( داری قه‌نته‌ران) له ناوچه‌ی( بیتوێن) سه‌ر به قه‌زای رانیه و له هۆزی( بڵباسم). من پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م به رابه‌رایه‌تی بارزانیی نه‌مر، بۆیه ناوم قادر قادره، چونكه به( 5) مانگ له دوای كۆچی دوایی باوكم له دایك بوومه و ئه‌و خۆی داوای له دایكم كردبوو، ئه‌گه‌ر كوڕمان بوو ناوی بكه‌نه قادر.
له سه‌ره‌تا له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری نه‌ڕۆیشتمه قوتابخانه، دوایی ده‌ستم به خوێندن كردووه. ( 3) برابووین و (2) یان پێشتر مردوونه‌و نه‌م بینیون، گۆڕی باوكیشم هه‌ر له ناوچه‌ی قه‌نته‌رانه. برایه‌كه‌ی دیكه‌م، كه له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو، پێشمه‌رگه بوو، له‌م ساڵانه‌ی دوایی كۆچی دوایی كردووه.
* كه‌ی په‌یوه‌ندیت به رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد؟
– ماڵمان له( به‌كره جۆ)بوو له‌وێ قوتابی بووم، وتیان گونده‌كه‌مان به‌ر بەنداوی( دوكان) ده‌كه‌وێت، دوای به‌رنه‌كه‌وت. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئێمه‌یان گواسته‌وه بۆ ئه‌وێ و له‌وێ نیشته‌جێ بووین. ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌كو پێویست زانیاریم له‌سه‌ر رێكخستنه‌كانی( پارتی دیموكراتی كوردستان) نه‌بوو منداڵ بووم. مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی پێ ده‌كردین و باسی رێكخستنه‌كانی پارتی ده‌كرد. به‌ڕاستی ئه‌و مامۆستایه ئێمه‌ی فێری كوردایه‌تی و پارتایه‌تی كرد. له‌بیرم ماوه ناوی مامۆستا( ئه‌نوه‌ر) بوو. پۆلی( 3-4)ی سه‌ره‌تایی بووم. تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش مابوو، سه‌ردانیشم كردووه. پیاوێكی باش و رێك‌وپێك بوو، ئه‌و ئێمه‌ی هینایه نێو رێكخستنی پارتی. ئه‌و به‌خۆی سه‌ر به رێكخستنی پارتی بوو.
* چۆن له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول؛ په‌یوه‌ندیت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كردووە؟
– له ساڵی( 1962) ئه‌و مامۆستایه نامه‌یه‌كی بۆ نووسیم، پێمگوتبوو كه ده‌ڕۆم و ده‌بمه پێشمه‌رگه. وتی: بڕۆ بۆ( چه‌می رێزان). ژماره‌مان( 4) كه‌س بووین، ئه‌وانه‌ی ناوه‌كانیانم له‌بیر ماوه: بابه‌كر شاڵی و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د( حه‌مه گۆج) وه‌كو من ده‌ستی سه‌قه‌ت بوو، ئه‌وان هه‌ردووكیان كۆچی دواییان كرد. سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوین بوو( 1962). له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا ماوه‌ی( 7) جار بریندار بوومه، به‌هۆی ته‌مه‌ن و رۆژگاری ده‌ربازبوو و نه‌خۆشیه‌وه هه‌موو رووداوه‌كانم وه‌كو خۆی له‌بیر نه‌ماوه. گه‌یشتینه ئه‌وێ و ئێمه‌یان نارده بنكه‌یه‌ك، ناوی بنكه‌ی( قه‌ره وه‌یسی لقی 11) بوو. به‌هۆی ئه‌وه‌ی لاو بووم، منیان كرده چایه‌چی باره‌گا و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی دار‌و چایه دروستكردن بووم بۆ پێشمه‌رگه.
* واته له قۆناغی یه‌كه‌می پێشمه‌رگایه‌تی، ده‌بووایه خزمه‌تی باره‌گا و پێشمه‌رگه بكه‌ی؟
– به‌ڵێ وتیان: ده‌بێت له ژێر چاودێری دابیت. منیش وتم: من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ببمه پێشمه‌رگه و هه‌ر فه‌رمانێك بكه‌ن، من ئاماده‌م جێبه‌جێی بكه‌م.
نزیكه‌ی (3) مانگ تا وه‌رزی پایز هه‌ر له‌ژێر چاودیڕی دا بووم. له پایزی ساڵی( 1963) تفه‌نگێكی(چیكی)ان پێدام. به‌و تفه‌نگه چیكیه به‌شداریم له‌شه‌ڕی دژی هێزه‌كانی رژێم كرد له ناوچه‌ی (كۆته‌ل). له‌سه‌ره‌وه رێگایه‌ك به‌ره‌و ناوچه‌ی(سورداش) و یه‌كێكیش بۆ ناوچه‌ی( دوكان) ده‌ڕوات. هێزێكی دوژمن، كه خه‌ریك بوو به( 50- 60) ئۆتۆمبێل چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئازووقه له شاری( سلێمانی- رانیه) بگوازێتەوە. ئۆتۆمبێله‌كان به دوای یه‌كه‌وه بوون. پێشمه‌رگه ته‌قه‌ی لێ‌كرد و له‌و ناوه بووه شه‌ڕ و بۆ یه‌كه‌مجار له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدار بووم.
* له ساڵی (1964) به‌شداری شه‌ڕی ناوچه‌ی زێوه‌ت كردووه و ده‌توانی باسی ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ی؟
– ئه‌و كاته باره‌گاكانی ئێمه له‌و ناوه بوو،( تاریق ئه‌حمه‌د و عه‌ریف ده‌روێش) و چه‌ند كه‌سێكی دیكه له‌وێ بوو، كه كه‌سێكی قاره‌مان و ئازا بوو. تا ئێستاش ماوه. عه‌ریف ده‌روێشیش پیاوێكی زۆر زیره‌ك و باش بوو. هێزه‌كانی حكومه‌ت هێرشیان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا( زێوه) بگرن. به‌هۆی به‌رگریه‌كی قاره‌مانانه‌وه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه سه‌رنه‌كه‌وتن و تووشی شكست بوون. من له‌و شه‌ڕه‌شدا به‌شداریم كردووه. من و (كه‌مال دارتاش) و چه‌ند كه‌سێكی دیكه پێكه‌وه بووین زێوه بۆ ئێمه شوێنێكی زۆر ستراتیژی بوو. دوژمن هێرشی هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت. له ناوچه‌ی( قه‌ره‌چه‌تان) و ئه‌و ناوه كاتێك له شاری( دوكان) ده‌ڕۆی بۆ كۆته‌ل و دواتر زێوه له‌وێ هه‌ڵكه‌وتووه. وه‌كو( مه‌فره‌زه) یه‌ك له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدار بووین.
* زیانی دوژمن له‌و شه‌ڕه‌دا چی بوو؟
– ده‌ستكه‌وتی ئێمه شكانی دوژمن و ده‌ستكه‌وتنی تفه‌نگی( بڕۆنۆی وه‌سه‌ت) بوو. تفه‌نگێكی ئه‌ڵمانی بوو. یه‌كه‌م جار بوو ئه‌و چه‌كه بكه‌وێته به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه. له‌و شاخ و داخه كه‌لوپه‌ل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان به وڵاغ ده‌گواسته‌وه. پێشمه‌رگه ته‌قه‌ی لێ ده‌كرد و دواتر باره‌كان ده‌كه‌وتنه به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه.
* له دوای ئه‌و شه‌ڕه له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌شداری شه‌ڕی ( خاڵخاڵان)ت كرد و لەمبارەیەوە چیت له یاد ماوە؟
– به‌ڵێ، شه‌ڕێكی زۆر گرنگ بوو، خاڵخاڵان شوێنێك بوو به‌سه‌ر هه‌ر دوو دیوی شاخه‌كه‌دا ده‌یڕوانی. شاخه‌كه‌ش خۆی خاڵخاڵان بوو. ئه‌م دیوی زێی( كۆیه)یه‌و ئه‌و دیویشی ناوچه‌ی( كه‌ركوك و گه‌رمیانه).
باره‌گاكانی ئێمه له‌و دیو بوو. كاتێك شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد، دوژمن هێزی خۆی به‌كارهێناو ئێمه‌ش رۆیشتین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هێزه‌كانی خۆمان بده‌ین. ناوی گونده‌كه‌م له‌بیر نه‌ماوه. ژماره‌مان زۆر بوو، توانیمان هێزه‌كانی دوژمن له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه راوبنێین و له‌و ناوه به سه‌ر شۆڕی به‌ره‌و دواوه هه‌ڵاتن. هێزی پێشمه‌رگه له هه‌ردوو لاوه هێرشی كرده‌سه‌ریان و ئێمه له ناوه‌ندی هێڵی شه‌ڕه‌كه نه‌بووین، له‌لایه‌كی شه‌ڕه‌كه‌دا بووین.
* له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا بەشداربووی لە شه‌ڕی( ده‌ربه‌ندی رانیه) بەشداریتان لەو شەڕەدا چۆن بوو؟
– وه‌رزی هاوین بوو، كه شه‌ڕه‌كه روویدا. عه‌ریف ده‌روێش به‌رپرسی گشتی ئێمه بوو، كه خه‌ڵكی سلێمانی بوو، هه‌روه‌ها( تاریق ئه‌حمه‌د)یش له‌وێ بوو، كه به‌رپرسی گشتی( زێوه) و ئه‌و ناوچه‌یه بوو.
هێزه‌كانی حكومه‌ت له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرشی ده‌هێنا بۆ سه‌ر ده‌ربه‌ندی رانیه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شاخی پشتی رانیه. دوژمن له هه‌ندێك شوێن سه‌رده‌كه‌وتن و له هه‌ندێك شوێنی دیكه تووشی شكان ده‌بوون. شه‌ڕی ئه‌و كاته وابوو، حكومه‌تیش ئه‌و هیزه زۆره‌ی وه‌كو ئێستای نه‌بوو. له زۆربه‌ی شوێنه‌كان تووشی شكست ده‌بوو.
* هه‌ست و به‌شداریی خه‌ڵك لە شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا چۆن بوو؟
– خه‌ڵكی ئه‌و سنووره رۆڵیان دیار بوو و ته‌نانه‌ت ئافره‌ته‌كانیش به‌شداریان تێدا ده‌كرد. خزمه‌تیان ده‌كردین و خواردنیان بۆ ئێمه ئاماده ده‌كرد و هه‌موو شتێكیان بۆ ئێمه ده‌نارد. ئەو دەمە هەژاریی بوو، بارودۆخه‌كه زۆر خه‌راپ بوو. ته‌نیا (750) فلسمان هه‌بوو. له‌گه‌ڵ هه‌ندێك توتن و په‌ڕی جگه‌ره، پاره نه‌بوو.
* هەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوودا؛ به‌شدارییت له شه‌ڕی( به‌كره جۆ) دا کردووە، دەکرێ باسی بكه‌یت؟
– من له‌و شه‌ڕه‌دا به سه‌ختی بریندار بووم و ده‌ستم سه‌قه‌ت بوو. له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی (1966) بوو، من شاره‌زای ئه‌وێ بووم. باره‌گامان له گوندی( جافه‌ران) بوو، كه گوندی كاك (ئازاد قه‌ره‌داغی) بوو له ناوچه‌ی (قه‌ره‌داغ).
ئێمه چووین بۆ شكاندنی گرتووخانه‌ی به‌كره‌جۆ.
من هه‌موو شتێكم ئاماده‌كردبوو بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و بڕینه‌وه‌ی قوفڵی ده‌رگایه‌كه، چونكه پێشمه‌رگه‌ی ئێمه‌ی تێدا بوو، کە كاتی خۆی له ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌دیل گیرابوون. چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تێدا بوو، رۆیشتبووین بۆ ئازادكردنیان ئه‌و كاته سه‌ر په‌ل بووم. شه‌وی پێشتر هێرشمان كرده سه‌ر ره‌بیه‌كی دوژمن و ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرت. كاتێك من بریندار بووم ئێمه شكاین.
كاتێك بریندار بووم( كه‌ریم میرزا) كه به هه‌مان شێوه ئه‌ویش سه‌ر په‌ل بوو و كه‌سێكی زۆر ئاقڵ و چالاك بوو، ئه‌و منی به‌كۆڵ ده‌ركرد.
پۆلێك له پێشمه‌رگه منیان گواسته‌وه و پارتیمان خۆی ده‌یزانی كێ له‌گه‌ڵم ده‌نێرێت؟. منیان به وڵاغ گواسته‌وه له به‌كره‌جۆ بۆ شاره‌زوور، پاشان(ناوپاڵێز)، له‌وێ داره‌به‌سته‌كه‌یان خسته ناو ئۆتۆمبێلێكی( لۆری) و منیان برده شارۆچكه‌ی( پێنجوێن). به ئۆتۆمبێل رۆیشتین بۆ مه‌ریوان. پاشان حكومه‌تی ئێران منیان نارده نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له تاران. رۆیشتنه‌كه‌م بۆ پشكنین بوو، جاری یه‌كه‌م نزیكه‌ی ساڵێك له‌وێ مابوومه‌وه. دوای گه‌ڕامه‌وه و ئیتر هه‌ر پێشمه‌رگه بووم و رۆیشتمه‌وه بۆ شوێنی خۆم.
* له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول دا چۆن بوو، کە گه‌یشتیه خزمه‌ت رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد( بارزانیی نه‌مر)؟
– من له ساڵی (1970) به خزمه‌تی بارزانیی نه‌مر گه‌یشتم. له كاتی سازكردنی كۆنگره‌ی ( پارتی دیموكراتی كوردستان) له (ناوپردان) و ئه‌ندامی كۆنگره بووم. له بیرمه دوای نیوه‌ڕۆ بوو، له ده‌ره‌وه وه‌ستابووین و بارزانیش له‌وێ وه‌ستابوو.
من داواكاریه‌كم به‌ده‌سته‌وه بوو، ئازاد قه‌ره‌داغی له دوام بوو، پاڵێكی پێوه‌نام و یه‌كسه‌ر رۆیشتمه به‌رده‌می بارزانی.
بارزانی نەمر وتی: فه‌رموو كوڕم چیت ده‌وێت؟
وتم: قوربان هاتووم بریندار بوومه و ده‌ڵێن ده‌ستت ده‌بڕینه‌وه. هێشتا نه‌یان ناردبووم بۆ ئێران. وتم منیش حه‌زناكه‌م ده‌ستم ببڕنه‌وه.
فه‌رمووی: رۆیشتی بۆ لای مه‌سعود بارزانی و ئیدریس بارزانی؟
وتم: به‌ڵێ…
وتی: نامه‌كه بده به من له دوای كاژێڕێكی دیكه وه‌ڵامه‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه. ( له دڵی خۆمدا ده‌مگووت چۆن لێره له‌و كۆنگره‌یه‌دا له‌نێو ئه‌و هه‌موو قه‌ره‌باڵغییه وه‌ڵامه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه). منیش وتم: “به‌ڵێ به‌سه‌ر چاو قوربان”.
كاتژمێرێكی پێنه‌چوو بانگیان كردم: قادر قادر عه‌لی.
رۆیشتمه پێشه‌وه وتیان: ئه‌مه نامه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی یه‌و به ده‌ستی خۆی نووسیویه‌تی، بیبه بۆ به‌غدا بۆ لای دكتۆركانم شه‌مه‌ڕی. به ڕێگه‌ی فلان كه‌س له فلان هۆتێل ده‌ڕۆیه لای، ئه‌و دكتۆرێكی زۆر به‌ناوبانگه. ناوی نوێنه‌ره‌كه‌م له‌بیر نه‌ماوه. دوو پاكه‌ت نامه‌شیان پێدام، وتیان: ئه‌مه نامه‌ی دكتۆره‌كه‌یه و ئه‌مه‌ش پاره‌ی تێدایه. هه‌ر له‌وێ له‌گه‌ڵ (2- 3) له هه‌ڤاڵه‌كانم ئۆتۆمبێلێكمان گرت و به‌ڕێكه‌وتین.
رۆیشتینه‌وه بۆ به‌كره‌جۆ له ماڵه‌وه پشووم دا‌و دواتر به‌ره و شاری به‌غدا به‌ڕێكه‌وتم. ماڵی مامیشم له به‌غدا بوو. نوژداره‌كه‌مان دۆزیه‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی( ئیبن سینا) بوو له گه‌ڕه‌كی ( كه‌ڕاده).
نامه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌و رێزێكی زۆری لێگرتین و وتی: به‌یانی وه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی گشتیت بۆ بكه‌ین. ئه‌وه‌ی له توانام دابێت بۆت ده‌كه‌م.
شه‌و رۆیشتمه‌وه بۆ ماڵی مامم و به‌یانی له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێنه‌ره رۆیشتینه‌وه بۆ لای. پشكنینی بۆ كردم و وتی نووسیویانه ده‌ستت ده‌بڕدرێته‌وه.
وتم: وایان به من وتووه.
وتی: نایبڕینه‌وه و (انشاللە) چاكیش ده‌بیته‌وه. ئێستا من ده‌تنێرم بۆ جێگایه‌ك باشترین شوێن. ده‌ستیشت نابڕنه‌وه (انشاللە) چاك ده‌بیته‌وه‌و رۆژێكیش ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ لای من.
منیش وتم: دكتۆر منیش ته‌نیا ئه‌وه‌م ده‌وێت. بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی (40) رۆژ له به‌غدا مامه‌وه. دواتر گه‌ڕامه‌وه و هاتمه‌وه به‌كره‌جۆ. باری ته‌ندروستیم زۆر باش بوو. هه‌روه‌ها له دوای ساڵی (1975) له شاری (كه‌ره‌ج) له ئاواره‌ییدا به خزمه‌تی بارزانیی نه‌مر گه‌یشتمه‌وه. هه‌ر خۆشم ماڵم له‌وێ بوو. شه‌وان ده‌چووینه ماڵیان و باره‌گایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو.
پێم وت: من ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌م، كه له كۆنگره‌ی پارتیمان له ناوپردان هاتمه لای جه‌نابت.
فه‌رمووی: سوپاس بۆ خودا ئه‌وا چاك بوویته‌وه.
وتم: به‌ڵێ هیچ كێشه‌یه‌كم نه‌ماوه.