وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی 120 ملیار داهاتی ناوخۆی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

  وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 19ـی 11 2025 بڕی  120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

 ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردبوویەوە، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نۆ بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردرا.