بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025) لە دهۆک بەڕێوەدەچێت
بە ئامادەبوون و بەشداریی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق فایەق زێدان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمییەکان و نووسەران و توێژەرانی ئەمریکای باکوور و ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025) بەیانی سێشەممە 18ـی 11تی 2025، کاتژمێر 10:00 لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک دەست پێدەکات.