گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەرجی حیزبەکەی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات.
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریکرد لە پڕۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق و لە هەولێر لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگی دا و بۆ ڕاگەیاندنەکان قسەی کرد.

  مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: دەبێت دەستوور جێبەجێبکرێت و بکرێتە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەوانەی لە سندووقەکانی دەنگدانەوە متمانە وەردەگرن، دەبێت باوەڕیان بە دەستوور هەبێت و عەقڵییەتی ئەوە وەلابنێن کە عێراق بە عەقڵییەتی نەتەوەیی، مەزهەبی و ئاینی بەڕێوەدەچێت، ناتوانین هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەوانە پێکبهێنین.