کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، تا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق گەیشتووەتە 23.90%.
بەپێی ئامارەکان، بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردن تا نیوەڕۆ لە پارێزگای سەلاحەددین تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە 31.57%. لە بەرامبەردا، هەندێک پارێزگا ڕێژەی کەمتر بەشدارییان هەبووە، وەک میسان کە 16.63% بووە، و بەغدا 18.20%ی تۆمارکردووە. تاوەکو ئێستاش لە کۆی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 دەنگدەر چوار ملیۆن و 795 هەزار و 685 کەس دەنگیان داوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن ڕێژەی دەنگدان تاوەکو کاتژمێر 12ی نێوەڕۆی سێشەممە لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە؛-
• کۆی گشتیی عێراق: 23.90%
• سەلاحەددین: 31.57%
• هەولێر: 28.93%
• سلێمانی: 24.88%
• دهۆک: 27.36%
• کەرکووک: 28.85%
• بەغدا: 18.20%
• دیالە: 16.63%
٠ نەینەوا: 30.67%










