ئەمڕۆ یەکشەممە 11/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵوێزی نوێی فینلاند لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵوێز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دەربڕی.

باڵوێزی فینلاند ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.