لە كاتژمێر حەوتی بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ٩ی ١١ی ٢٠٢٥، بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا كراوەتەوە و پرۆسەكە تا كاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی ئەو داتایانەی كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، كۆی دەنگدەران لە عێراقدا ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ كەسن، كۆی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانیش ٣ ملیۆن و ٦٩ هەزار كەسن. كۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەتیش لە عێراق ملیۆنێك و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ كەسن كە ٢٢٤ هەزار و ٣٣٣ دەنگدەری تایبەت لە هەرێمی كوردستانن.
هەر ئەمڕۆ ئاوارەكانی ناوخۆی عێراقیش دەنگ دەدەن كە لە سەرانسەری عێراق ٢٦ هەزار كەس دەنگ دەدەن كە لە دەرەوەی پارێزگاكانی خۆیان دەنگ دەدەن، لە پارێزگای هەولێر ٥٤٧ ئاوارە هەیە و سێ بنكە و سێ وێستگەی دەنگدانیان بۆ ئامادە كراوە.
ژمارەی بنكەكانی دەنگدان لە هەرێمی كوردستان هەزار و ٣١٢ بنكەیە كە بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادە كراوە و بەم جۆرە دابەش كراون:
– لە هەولێر: ٥٢٨ بنكە كە دوو هەزار و ٢٣ وێستگەیان تێدایە.
– لە سلێمانی: ٥٠٦ بنكە كە دوو هەزار و ٢٠٠ وێستگەیان تێدایە.
– لە دهۆك: ٢٧٧ بنكە كراونەتەوە كە هەزار و ٣٩٦ وێستگەی دەنگدانیان تێدایە.