چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 50 هەزار کەس لە یاریگای نێودەوڵەتیی فەرەنسۆ هەریری ئامادە بن و بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەشداری دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی، 7ـی تشرینی دووەمی 2025، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتا و گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەریی خۆی بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە 275، لە هەولێری پایتەخت ئەنجام دەدات.
بڕیارە کەرنەڤاڵەکە لە یاریگای نێودەوڵەتیی فەرەنسۆ هەریری بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 50 هەزار ئەندام، لایەنگر و هاووڵاتی بەشداری تێدا بکەن، کە چەندان چالاکیی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت.