بە ئامادەبوونی هەزاران ئەندام و لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو یاریگەی دهۆک، گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دەستیپێکرد.
لە چوارچێوەی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن لایەنە بەشدارەکانی هەڵبژاردنی عێراق کەرنەڤاڵی گەورەی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن و پارتی دیموکراتی کوردستانیش جیاواز لە لایەنەکانی دیکە گڕ و تینێکی زۆری پێوەدیارە.
لە کەرنەڤاڵە جەماوەرییەکی ئەمڕۆ سێشەممەی پارتی لە دهۆک، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی دەکەن و وتارێک پێشکەش دەکەن.