ئەمڕۆ سێشەممە 4ی 11ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عوسمان بایدەمیر کەسایەتی و سیاسەتڤانی ناسراوی کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی کوردستان و ناوچەکە و هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ کرا.










