سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، دوای دامه‌زراندنی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان چاودێری دۆخی سیاسی له هه‌رێم كردبێت و به ویژدانه‌وه ڕای خۆی ئاشكرا بكات، ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێتكه له‌و ماوه دوور و درێژه‌دا كێ به‌ڕاستی خزمه‌تی دۆزه‌كه‌مانی كردووه و كێ هه‌میشه داكۆكیكاری سه‌ره‌كی له مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بووه.
پارتی به مێژوویه‌كی 79 ساڵیدا سه‌لماندوویه‌تی هه‌میشه له‌به‌ره‌ی گه‌له‌كه‌ی بووه و به‌پێی توانای به ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانی خۆی هه‌ستاوه و له‌و مێژووه دوور و درێژه‌شدا دوچاری هه‌وراز و نشێوی زۆر بووه، به‌ڵام هه‌میشه كۆڵی نه‌داوه و سوور بووه له‌سه‌ر داواكان و له‌به‌ره‌ی گه‌ل بووه و هه‌رگیز به‌رانبه‌ر دوژمنان و داگیركه‌ران سازشی له‌سه‌ر مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان نه‌كردووه. ئه‌مه ڕاستییه‌كه و حاشا هه‌ڵناگرێت هه‌ر بۆیه‌ش هه‌میشه خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی خۆڕاگر و دڵسۆز و به ئه‌مه‌ك بووه.
له ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری عێراقیشه‌وه به پراكتیك سه‌لماندوویه‌تی كه له به‌غدا هه‌رده‌م له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان بووه بۆ داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌ڵوێسته‌كانیشی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شاهێدحاڵی ئه‌و ڕاستییه‌ن.
ئه‌مڕۆ كه هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ــ نه‌ك بۆ هه‌رێم ــ ده‌كرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان ڕووی ده‌می و هێزی بانگه‌شه‌ی ڕووه‌و به‌غدایه و داوا و داخوازییه‌كانی له به‌غدایه، چونكه ئه‌وه به‌غدایه كه نایه‌وێت ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و مافه‌ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكات و له‌و پێناوه‌شدا هه‌رچی میتۆدی خراپ و دزێویش هه‌یه دژی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌كارده‌هێنێت و ده‌یه‌وێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌واره‌ی هه‌رێم گه‌ر نه‌شتوانێت هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه ئه‌وا لاواز و بنكۆڵی بكات و پارتی به دوژمنی سه‌ره‌كی خۆی ده‌ستنیشان بكات، هه‌ر بۆیه پارتیمان هه‌رده‌م ڕووی ده‌می و داواكانی له به‌غدایه، نه‌ك له حزبه جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمه‌وه. به‌ڵام، مه‌خابن، ئه‌و حزبانه هه‌ر هه‌موویان ڕووی ده‌م و بانگه‌شه‌یان له پارتی یه وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتی ده‌ستوور پێشێل بكات و به هێزی سه‌ربازی كورد له زێد و خاكی خۆی ده‌ربه‌ده‌ربكات و به زه‌بری سه‌رباز و میلیشیا كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی داگیر كردبێت!
ئه‌و حزبانه ڕووی ده‌میان و گله‌یی و گازنده و ڕه‌خنه و توانجیان هه‌ر له پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمه، كه هه‌ندێكیان به پۆست و پله‌ی باڵا به‌شدارن تێیدا كه‌چی تا ئێستا ئه‌وانه لایه‌نگرانیان چه‌واشه ده‌كه‌ن و ڕووی ده‌می به‌رپرسانیان نه‌ك به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاته له به‌غدا، به‌ڵكو هه‌ر ته‌نیا له پارتی و حكوومه‌ته‌كه‌مانه.
مرۆڤ ناچاره بپرسێت، به‌ڕاست ئه‌م به‌رپرسانه یان هێنده بێ ئاگان یان ده‌زانن و به مه‌به‌ست تیری ژه‌هراوی كه‌وانیان ڕووی ته‌نیا له پارتی و قه‌واره‌ی هه‌رێمه؟ بۆیه ده‌ڵێین: بۆ قوتاربوون له‌و پیلانه مه‌ترسیداره، ته‌نیا ده‌نگدانه و ئه‌ویش ده‌نگدانه به لیستی (275)ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ویژدانی خۆت ئاسووده بكه.