دڵشاد مستەفا وەسانی
19
بانگه‌شه‌ی سه‌نگینی پارتی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تری خاوه‌ن كێبه‌ركێی سیاسی، گۆڕه‌پانێكه بۆ نمایشكردنی ستراتیژ و دیدگای حیزبه سیاسییه‌كان. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، پارتی دیموكراتی كوردستان به دروشمی «هاوبه‌شی، هاوسه‌نگی وسازان» و به په‌یڕه‌وكردنی بانگه‌شه‌یه‌كی هێمن و دوور له گرژی، سه‌رنجی چاودێرانی سیاسیی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه.
دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستان، به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت؛ هاووڵاتییان به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و گوشاری به‌غدا و هه‌ڕه‌شه ئیقلیمییه‌كانه‌وه، له گفتوگۆی توند و ململانێی حیزبی، ماندوو و بێزار بوون. توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه له كۆمه‌ڵگاكانی دوای ململانێ، یان ئه‌وانه‌ی ناسه‌قامگیریی درێژخایه‌نیان به‌خۆوه بینیوه، ده‌نگده‌ران زیاتر به‌لای ئارامی و سه‌قامگیریدا ده‌شكێنه‌وه، نه‌ك به‌لای دروشمی شۆڕشگێڕانه و به‌ڵێنی گه‌وره و قه‌به‌ی ته‌نیا بۆ دروشم. ستراتیژی پارتی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ژیرانه‌یه بۆ ئه‌م واقیعه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه تێیدا خه‌ڵك زیاتر پێویستی به دڵنیایی هه‌یه نه‌ك وروژاندن.
پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن پێگه‌ی سه‌ره‌كی له دامه‌زراوه‌كانی كوردستاندا، به‌رژه‌وه‌ندیی له‌وه‌دایه، وێنه‌كه‌ی وه‌ك گه‌ره‌نتیكاری سه‌قامگیری و به‌رده‌وامی ببینرێت. بۆیه بانگه‌شه‌یه‌كی توند و هێرشبه‌رانه ناكات، به‌ڵكو به بانگه‌شه‌ی هێمن و سه‌نگین، په‌یامێكی ناڕاسته‌وخۆ ده‌نێرێت كه ده‌ڵێت؛ ئێمه دۆخه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامی به ئارامی ده‌ده‌ین. پارتی پێگه‌ی خۆی، له سه‌قامگیریی كوردستان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه ده‌بینێت.
دروشمی «هاوسەنگی» به زیره‌كانه داڕێژراوه و چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ستراتیژی له‌خۆده‌گرێت. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، ئاماژه‌یه بۆ پێویستیی هاوسه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و ڕاگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كان بكات. ئه‌م په‌یامه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه گرنگه، له دووبه‌ره‌كی و ململانێی ناوخۆیی نیگه‌رانن، كه زیانی گه‌وره‌ی به دۆزی كورد گه‌یاندووه. «هاوسه‌نگی» لێره‌دا به مانای به‌ڕێوه‌بردنی جیاوازییه‌كان دێت نه‌ك سڕینه‌وه‌یان.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی، «هاوسه‌نگی» په‌یامێكی ڕوونه بۆ به‌غدا، وڵاتانی دراوسێ (توركیا و ئێران) و زلهێزه‌كان. پارتی له ڕێگه‌ی ئه‌م دروشمه‌وه، وه‌ك ئه‌و هێزه ده‌بینرێت، كه ده‌توانێت هاوسه‌نگییه‌كی ورد، له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه ناكۆكه‌كانی ئه‌م ئه‌كته‌رانه‌دا ڕابگرێت. بۆ نموونه، هاوسه‌نگی له‌نێوان په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كی واقعیانه له‌گه‌ڵ ئێران؛ هه‌روه‌ها هاوسه‌نگی له‌نێوان مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم و پێویستیی هاریكاری له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا. ئه‌م په‌یامه له گۆڕه‌پانی دیپلۆماسیدا، وێنه‌یه‌كی پێگه‌یشتوو و داهێنه‌رانه به حیزبه‌كه ده‌به‌خشێت.
پارتی خاوه‌نی مێژوو و ڕێبازی بارزانییه، كه كه‌لتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی پێ به‌خشراوه، ئه‌و ڕیباز و ئه‌زموونه، نه‌خشه‌ڕێی له ڕووی چالاكیی حزبی و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ده‌ستنیشان كردووه، بۆیه خاوه‌نی روئیایه‌كی تایبه‌ته بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهات و ڕووداوه‌كاندا، له هه‌ر قۆناغێكدا كه هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ، به‌رپێی خۆی ده‌بینێ. ئه‌مه‌ش وایكردووه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، هێمن و له‌سه‌رخۆ و پشوودرێژبێت، بۆیه له هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا، به وشه‌ی (ناتوانن) وه‌ڵامیدایه‌وه، له‌م بانگه‌شه‌یه‌شدا، وشه‌ی (ده‌توانین)، (كردمان) و (به‌ره‌و یه‌ك ملیۆن) ده‌نگ.