لە هەر شوێنێك پارتی دەنگی یەكەم بەدەست بهێنێت پڕۆژەی گەورەش لەوێیە

380

ئاری حاجی ڕەمەزان
هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەكەی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەی نەوتی كوردستان لە فرۆشتن ڕاگیرابوو و حكوومەت لە قەیرانێكی دارایی قووڵ دابوو، بەڵام كابینەكەی مەسرور بارزانی كۆڵی نەدا و بە هەموو شێوەیەك ئەسپی ئاوەدانی تاودا و بەسەر هەموو بەربەستە ئەستەمەكاندا بازیدا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پڕۆژەی گەورە و ستراتیژیی گەورە و گرنگی خستە خزمەت خەڵكی كوردستان بەبێ جیاوازی ناوچەیی و بەتایبەت لەو شارانەی كە یەكە ئیدارییە سەرەكییەكانی لەدەست پارتی دیموكراتی كوردستانە كە زۆر بە زەقی و بەشێوەیەكی جوان و ڕێكوپێك كار كراوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەت بە خەڵكی و نەهێشتنی كاری مافیاگەری و زەوتكردنی ئازادی كە لە شارەكانی دیكە زۆر بە زەقی دەبیندرێت.

ئەوەی شایەنی گوتنە و پێویستە هەڵوەستەیەكی لەسەر بكرێت ئەوەیە كە ئاخۆ خەڵكی شارەكانی دیكەی وەك دەڤەری ڕاپەڕین و پشدەر و سلێمانی بیریان لەوە كردووه‌تەوە ئەگەر بۆ تەنیا جارێكیش بێت بە شێوە و ڕێژەیەكی زیاتر لە جارانی پێشوو دەنگ بە پارتی و لیستی 275 بدەن بۆ ئەوەی هیچ نەبێت ویژدانیان ئاسوودە بكەن و بەو دەنگانەیان پڕۆژەی گەورەی هاوچەشنەی وەك هەولێر و خزمەتگوزارییە ستراتیژییەكانی بەدەستی خۆیان بە تەنیا دەنگدان بگوازنەوە شارەكەیان و ئیتر سزای ئەو لایەنانە بدەن كە ئارامیان لە خەڵك هەڵگرتووە و پێشێلی ماف و ئازادی هەر تاكێك دەكەن كە لەو ناوچانە دەژین و ئیتر كاتی ئەوە نەهاتووە خەڵكی ئەو دەڤەرانە بپرسن بۆ هەولێر و دهۆك و ناوچەكانی دیكە ڕۆژ لە دوای لە پێشكەوتن پێشبڕكێی شارەكانی وڵاتە ئەورووپییەكان دەكەن و ئەوانیش بەداخەوە هەر بەرەو دواوە لەڕووی خزمەتگوزارییەكان و جوانكردنی شارەكەیان بەردەوامن بە تەنیا دەنگی هەر تاكێكی ئەو شارانە دەتواندرێت هیچ نەبێت ویژدان ئاسوودە بكرێت و ئەوكات لەسەر پارتی دەبێتە فەڕز خزمەت بە شارەكانتان بكات بەو مەرجەی لە هەڵبژاردنەكان بتوانێت پلەی یەكەم لە شارەكەتان بەدەست بهێنێت.

كورتوپوختی ئەو وتارە ئەوەیە بە دەنگدان بە پارتی خەڵكی ئەو شارانەی كە لە پڕۆژەی گەورە بێبەشن دەتوانن پڕۆژە دڵخوازەكانیان بە دەنگەكانیان بگوازنەوە ئەو ناوچانەی كە بێناز و بێبەشن لە خزمەتگوزاری و پێشكەوتن.