موعتەز زێدام ئەستێرەی تونسی و یانەی وەرزشی هەولێر، بەڵێنی بە جەماوەری هەوڵێر دا كە ئەم وەرزە ناسناوی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەدەستدەهێنن.
ئەم لێدوانەی یاریزانە تونسییەكە دوای سەركەوتنە گرنگەكەی یانەكەی بوو بەسەر یانەی شوڕتە و بەڵێنی دا كە لەگەڵ یاریزانانی دیكە هەموو هەولێك دەدەن بۆ ئەوەی ناسناوی خولەكە بەدەست بهێنن و پێشكەشی جەماوەری بكەن.
جێی باسە موعتەز زێدامی تەمەن 24 ساڵ، یەكێكە لە بۆندەكانی ئەم وەرزەی یانەی هەولێر وەک یاریزانی ناوەڕاست، كە پێشتر یاریی بۆ یانەكانی ئیتۆیلی سپۆرتیڤ دو ساحێل و زەمالیك كردووه و هەروەها یاریزانی هەڵبژاردەی تونسیشە.