ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 29ی تشرینی یەکەمی 2025، له شاری دهۆک، سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێک له جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی شاری دهۆک كۆ بووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆک بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به ره‌وشی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له كوردستان و عێراق، سه‌رۆک بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ساڵی 1991 له كاتی ڕاپه‌ڕین كه‌س بیری له هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌كرده‌وه و ئێمه باسمان له هه‌ڵبژاردن كرد. ئەوەشی دووپاتی كرده‌وه کە پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵک و هاووڵاتی هه‌بووه و پارتی هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تا دوا هه‌ڵبژاردن هه‌ر یه‌كه‌م بووه.
هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پارتی هه‌میشه خۆی به به‌رپرسیار زانیوه و هیچ كاتێک له به‌رپرسیاریه‌تی ڕاینه‌كردووه و بهرپرسیاریهتیشی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی كه‌س، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیاریه‌تیی خه‌ڵكی دیكه‌شی هه‌ڵگرتووه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق، سه‌رۆک بارزانی هیوای خواست كه دوای هه‌ڵبژاردن، دۆخه‌كه باش ببێت و بگۆڕدرێت و هیوای خواست كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رۆک بارزانی دووباره سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانه‌كان و نه‌ناردنی مووچه و سه‌لماندییان كه بۆ هیچ شتێک سه‌ردانانه‌وێنن.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا سه‌رۆک بارزانی باسی له ده‌ستووری عێراق كرد و رایگه‌یاند ئه‌و ده‌ستووره وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بكرێت زۆرێک له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. هه‌ر له‌سەر بابه‌تی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆک بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک گرنگیی خۆی هه‌یه و ده‌بێ ئه‌مجاره‌ش هێز و گه‌وره‌یی پێگه‌ی پارتی نیشانی هه‌موان بده‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش ویژدانی هه‌بێت، ده‌زانێت مه‌سه‌له‌ی پاراستن و ئه‌ركی پاراستنی كوردستان له ئه‌ستۆی كێیه و ده‌شزانێت ئه‌و خزمه‌ته‌ی له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و ئاسایش و سه‌قامگیری و ئابووری و بوژانه‌وه و پێشخستنی ژێرخانی كوردستان و پڕۆژه‌ی ستراتیژی و پێشخستنی كه‌رتی رێگه‌وبان و گه‌شتیاری كراوه، پارتی كردوویه‌تی كه ئه‌مانه به ئاسانی به‌ده‌ستنه‌هاتوون . هه‌روه‌ها باسی له پاراستنی ئاو و گرنگیی پڕۆژه‌ی به‌نداو و پۆنده‌كان كرد كه بۆ داهاتووی كوردستان له بواری ئاودا گرنگیی زۆریان هه‌یه و خه‌ڵک له داهاتوودا ده‌زانێت كه چ كارێكی گه‌وره كراوه .
فه‌رهه‌نگ و كەلتووری پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆک بارزانی بوو و له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی له شانازیكردن به‌م فه‌رهه‌نگه مه‌زنه له كوردستان و زیاتر چه‌سپاندن و به‌رده‌وامیدان به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه.
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆک بارزانی باسی له به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و هیواشی خواست هه‌رچی زووتره حكوومه‌تی نوێ پێک بهێندرێت.
سه‌رۆک بارزانی داواشی كرد كه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئارامی و هێمنی و دوور له توندوتیژی به‌ڕێوه بچێت.










