سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان، كرد، دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان دوایین پێشهاتەكانیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29/10/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لە دیدارەكەدا، جەخت لە گرنگیی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.