سه‌لام عه‌بدوڵڵا
دیاره هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندین ساڵه‌دا، كه تێیدا (5) جار له‌سه‌ر ئاستی عێراق هه‌ڵبژاردن كراوه، ئه‌مه‌ی ئێستاش شه‌شه‌مه، له‌و ڕاستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره گه‌یشتووه كه كێ له به‌غدا و له‌نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، كوردانه و دڵسۆزانه بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان كاری به‌رده‌وامی كردووه و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی ماف و داخوازییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و شێرئاسا به‌ره‌نگاری ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان بووه‌ته‌وه‌و سازشی له‌سه‌ر مافه‌كانمان نه‌كردووه.
بۆیه ده‌ڵێین به‌هێزبوونی پارتیمان له به‌غدا به‌هێزبوونی هه‌رێمه، چو‌نكه ئیدی هاووڵاتییان دڵنیان كه به‌رگریكارێكی سه‌رڕاست و متمانه‌پێكراوی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌یه و دڵنیایه كه به‌پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تیی حزب هه‌نگاوی جیاواز و سه‌ربه‌خۆ و نه‌گونجاو نانێت، چو‌نكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه حزبێكی دیموكراسیه، به‌ڵام هه‌رگیز له‌ژێر په‌رده‌ی ڕای سه‌به‌خۆی ئه‌ندامانی مۆڵه‌تی نه‌داوه هه‌ڵسوكه‌وتی جیاواز بكه‌ن و ئه‌ندامانی هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی بڕیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تی بوون، هه‌ر بۆیه‌ش له ماوه‌ی ئه‌م (5) خوله‌ی په‌رله‌ماندا هیچ دیارده‌یه‌كی پێچه‌وانه‌مان له نوێنه‌رانمان نه‌دیوه، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌توانین به شانازییه‌وه، بڵێین كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه دڵنیایی ده‌دات، نه ته‌نیا پارتییه‌كان، به‌ڵكوو كه‌سانی دیكه‌ش كه له ده‌نگدان به پارتی نه‌سڵه‌مێنه‌وه و له ده‌نگی خۆیان دڵنیابن.
ئه‌مه‌ش بۆیه ده‌ڵێین، چو‌نكه زۆربه‌ی نوێنه‌رانی حزبه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم به پاساوی ڕای جیاواز و سه‌لیقه‌ی خۆی به‌پێچه‌وانه‌ی ڕای حزبه‌كه‌ی هه‌ڵوێستی نابه‌جێی وه‌رگرتووه كه نه‌ك ته‌نیا زیانی به حزبه‌كه‌ی خۆی گه‌یاندووه، به‌ڵكوو به پله‌ی یه‌كه‌م زیانی به هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی گه‌یاندووه‌و له زۆر بڕیاری چاره‌نووسسازیشدا لایه‌نی نه‌یارانی هه‌رێمی گرتووه.
فه‌رموون ئه‌وه‌تا، تازه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه، كه‌چی هه‌ر له ئێستاوه هه‌ندێك خۆپاڵێو، هه‌ڵوێستی دژ به هه‌رێمی ڕاگه‌یاندووه‌و به ئاشكرا ده‌ڵێت هه‌ر بگاته به‌غدا دژایه‌تیی هه‌رێم و بڕیاره‌كان و داوا و خواسته ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌كانی ده‌كات و ئاڵایه‌كی عێراقیش، نه‌ك هه‌رێم، به ته‌نیا له پشت سه‌رییه‌وه داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی بیسه‌لمێنێت بۆ هاوچه‌وته‌بیرانی كه دژایه‌تیی هه‌رێم ئامانج و هیوای ناكوردانه‌یه‌تی.
بۆیه ده‌نگدان- هاووڵاتییانی ئازیز- به پارتی و لیستی (275) ده‌مانپارێزێت له‌و جۆره پاراسیتانه.