خەبات: داهێن سابیر:- میرە عەلی چەندین ساڵە گۆرانی دەڵێ، ستایلێکی تایبەت بەخۆی هەیە لەگۆرانیگوتن. ناوبراو حەزی بەلاساییکردنەوە نییە و حەز بەبەرهەمی کەم دەکات، دەیەوێ ئەو بەرهەمانە پێشکەش بکات زۆر لەناو جەماوەر بمێنێتەوە. بۆیە لەڕێگای ڕۆژنامەی خەبات بەچەند پرسیارێک بەسەرمان کردووە.
– بۆچی لە جیاتی هەموو هونەرەکان هونەری گۆرانیگوتنت هەڵبژادووە …؟
– هەموو شتێک بەهرەیە من لەساڵی ٢٠٠٥ دەستم بەکاری گۆرانیگوتن کرد، دەستپێکی سەرەتاییم لەگەڵ مامۆستا هەڵکەوت زاهیر بوو، ئەو توانی دەنگی میرە بدۆزێتەوە و بزانێ چ جۆرە ئاوازێک بۆ دەنگی من گونجاوە. بۆیە لەوێوە بەردەوام بووم لەگەڵی، ئەو تەنها کەسێکە تواناکانی من پیشانبدات، تائێستاش بەردەوامم و توانیومانە جوانترین پێشکەش بکەین. ئەو بەرهەمانە بۆمن کراوە زیاتر لە بیست بەرهەمە دەتوانم بڵێم باشترین بەرهەمەکانی ئەم بیست ساڵەن باسی بکەم، باشترینیان بەرهەمی بارزانی کە بەزمانی عەرەبی وتوومە لەتێکستی ئاراز عهبدولكهریم هەروەها (اسماء الحسنی) کە هەر ٩٩ ناوی خوای گەورەیە ئەمە ناتوانین بڵێین تێکستی کێیە، بەڵام چەند کەسێک هاوکارم بوون وەکو شێخ مهحمود سهنگەسەری. دوو جار تۆمارم کرد بەهاوکاری کاک کوردۆ، هەروەها بەرهەمی ئیمامی عهلی و سەڵاحەدین ئەیوبی و سهعید نەورەسی و پێشەوا قازی محهمهد هەروەها دوو کارم لەسەر دەوڵەتی ئیماڕات هەیە، دارا زاهید، محهمهد شێخ، دووەم بەرهەمم كهریم عێراقی ئاوازی هەڵکەوت زاهیر تێکستی شاعیر چیاو ئهلمیالی.
-لەم ماوەیە بەشداری هیچ سروودێکت کرد؟ ئەگەر بکرێ باسی ئەو سروودە بکەی.
– سروودی ١٦ی ئاب بۆ ساڵی ٢٠١١ دەگەڕێتەوە. ئەم بەرهەمە لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەند گوتوومانە بۆ ئەمساڵ بەشێوازێکی تازە بڵاومان کردەوە، ئاوازی مامۆستا هەڵکەوت زاهیر تێکستی ئاراز عهبدولكهریم.
– هیچ بەرهەمێکت لەسەر ئەنفال هەیە؟
– بەرهەمی ئەنفال تێکستی مامۆستا حەمە سەعید حەسەن کە ١٣ ساڵ پێش ئێستا گوتوومە،بەڵام ئێستا لە بەرنامەم هەیە بەشێوازێکی تازەتر بیڵێمەوە، هەروەها بەرهەمی یەکبوونە کوردان تێکستی ئەحمەدی خانی لە دیوانی مەم و زین وەرم گرتووە هەڵبژاردەیەکمان کردووە، شعرێکمان لێ هەڵبژاردووە بە هاوکاریی مامۆستای شاعیر ئەدیب چلکی کە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ خەریک بوو، ئەو بەرهەمە باس لەیەکبوونی کوردان دەکات شاعیر و فەیلەسوفی گەورەی کرد ئەحمەدی خانی کەپێش ١٠٠ ساڵ باس لە یەکبوونی کوردان دەکات و باسەکەی ئەو لەسەر ئەوەیە کە ئێمەی کورد چۆن بتوانین لەناوە خۆمان یەکگرتوو بین لەهەر چوار پارچەی کوردستان لەدوای ئەحمەدی خانی تەنها کەسێک کە ئەو خەونەی هەیە ئەویش جەنابی سەرۆک بارزانییە کە دەیەوێ بەهەموو توانای خۆیەوە بەوکۆشش و ماندووبوونەی کە دەیکات بۆ ئەوەی دەوڵەتێکی کوردی لەسەر دەستی جەنابیان دروست ببێت، لەبەر ئەوەی خەمی هەر چوار پارچەی کوردستانیەتی، وەکو کۆکەرەوەی کوردانی باکور و باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.