خهبات: مسلم دۆلەمەڕی: لەگەڵ دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تا دێت گەرم و گوڕی جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر دەبێت و تەواوی چین و توێژەكانی نێو کۆمەڵگە پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی 275 ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەردەبڕن.
هونەرمەندانیش وەک توێژێکی دیاری نێو کۆمەڵگە دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ ئەم حزبە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن، هونەرمەند نزار محەمەد، ناسراو بە (بابێ هەردەمی) لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە ڕۆژی دەنگدان بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتی: پارتی واتە ئارامی و خۆشگوزەرانی و پێکەوەژیان.
پارتی حزبە لە دەستپێکی دامەزراندنییەوە تا ئێستا قوربانیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و خۆشگوزەرانی ئەم میللەتە داوە، بۆیە ئەرکی هەموو کوردێکی دڵسۆزە دەنگ بەو حزبە بدات، پارتی نەبێت کوردستان و ئێمەش نابین، چونكە سەركەوتنی پارتی بوون و مانەوە و بەزیندووهێشتنەوەی كوردستانە، بەتایبەت بۆ ئێمەی هونەرمەندان بەئەرکی دەزانم دەنگ بەو لیستە بدەین بۆ ئەوەی زیاتر لە داهاتووی خۆمان و میللەتەکەمان دڵنیابین. پارتی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو، بەرنامە و هەوڵدانی بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی گەلی کوردستان بووە، ئازادی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بەرنامەی لە پێشینەی ئەم حزبە بووە بۆ تەواوی كوردستان. بۆیە پێویستە لەسەر تەواوی كوردستانیان بەتایبەت ئێمەی هونەرمەندان بە دڵ و گیان هەوڵبدەین بۆ سەرخستنی لیستی 275 ی پارتیمان..