وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت کە نزیکەی 550,000 مووچەخۆری مەدەنی و خانەنشین مووچەی مانگی هەشت بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: جێگەی باسە کە ئەم پڕۆسەیە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر ئەزموونی خانەنشینان بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە دەستییان بگات بە مووچەکانیان، و لەم مانگەدا ژمارەی ئەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان بە هەژماری من وەردەگرن زیاترە لە 60,000 خانەنشین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن بەپێی پارێزگا
پارێزگا |
سوودمەندان لە فەرمانبەرانی حکومی |
هەولێر |
287,195 |
سلێمانی |
106,450 |
دهۆک |
153,120 |
کۆی گشتی |
546,765 |










