سه‌لام عه‌بدوڵڵا
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه بڕیاره له 11/11/2025 بكرێ، درووشمه‌كانی به‌م سێكوچكه‌یه ئه‌ویش كه: هاوبه‌شی – هاوسه‌نگی – سازانه، ده‌چێته نێو هه‌ڵبژاردنه‌وه، مرۆڤ بۆی هه‌یه بپرسێت بۆ پارتی ده‌یه‌وێت به‌م درووشمانه‌وه بچێته نێو هه‌ڵبژاردنه‌وه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شه‌شه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه له عێراقدا، ئایا تا ئێستا دوای شه‌ش هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌یانتوانیوه ئه‌و درووشمانه جێبه‌جێ بكه‌ن و بتوانن زه‌مینه‌سازییه‌كی ئه‌وتۆ بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن و دانیشتووانی هه‌رێم ئاسووده و دڵنیا بكه‌ن.
له ڕاستیدا نه‌خێر، چونكه ئه‌وانه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی سیسته‌می دیكتاتۆری له گۆڕ نراوه، له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بنیاتنانی سیسته‌مێكی دیموكراتی كه مرۆڤگه‌لی عێراق دڵنیا بكات كه ده‌بێت به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان پێكه‌وه به‌ڕێوه بچێت، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به دۆخی جیاوازی هه‌رێم، كه‌چی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ڕۆژ له دوای ڕۆژ گرووپه جیاوازه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له شیعه و تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو سووننه‌ش زیاتر له هه‌وڵی چه‌سپاندنی سیسته‌مێكی مه‌ركه‌زی و تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش تایفه‌گه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی عێراقدا بسه‌پێنن كه دوای ئه‌زموونی حوكمی دیكتاتۆری، مه‌حاڵه دیموكراتخوازان و گه‌لانی عێراق و هه‌موو ئه‌وانه‌ی زوڵم و سته‌می سیسته‌می مه‌ركه‌زییان دیوه، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه دووچاری كیمیاباران و ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی و وێرانكردنی كوردستان بوون، ئه‌و جۆره سیسته‌مه دژه به‌شه‌رییه قبووڵ بكه‌ن.
ئه‌وان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، درووشمی دژه كورد و بڕینی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه (شا) درووشمیان و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت ده‌نگ په‌یدا بكه‌ن. ئه‌مه‌ش هه‌موو لایه‌كمان، به‌تایبه‌تی له هه‌رێم، هه‌ستمان به‌و هه‌وڵه قێزه‌ونه كردووه كه له‌باتی سازان و هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی، ئه‌وان درووشمی دژه كورد به‌گوێی ده‌نگده‌رانیان ده‌ده‌ن و ئه‌م ڕاستییه‌ش ئێستا ئاشكرا بووه و هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی، نه‌ك له هه‌رێم، به‌ڵكوو له خودی عێراق هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكوه‌زیرانێكی پێشووتری عێراق به ئاشكرا و به ڕاشكاوی ده‌ڵێت: “دژایه‌تیی كورد بووه به ڕێگه‌یه‌كی له‌بار بۆ په‌یداكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا”،هه‌ربۆیه‌ش ئێمه به ده‌سه‌ڵاتداران و خه‌ڵكی عێراق ده‌ڵێین: ئێمه‌ش سوورین له‌سه‌ر بنیاتنانی سیسته‌مێكی دیموكراتی كه ئه‌ویش هه‌ر به هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان ده‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق ئه‌وكات به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه به ئاسووده‌یی و ئارامی ده‌توانن پێكه‌وه بژین.