هاری کەین لە یارییەکانی خولی 138ی دێر کلاسیکەردا، سەركردایەتی یانەی بایرن میونشنی كرد بۆ بردنەوە لە بروسیا دۆرتمۆندی ڕکابەرەكەی، كە هاری كەین ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد بەوە وەسفکرا كە ناتوانرێت ئەو بووەستێندرێت.
یاریزانەكەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە خولەکی 21 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و لە 607هەمین یارییدا لەگەڵ یانە گەورەكاندا 400ەمین گۆڵی تۆمارکرد.
کەین ڕیکۆردێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکردنی گۆڵی بە درێژایی ژیانی وەرزشی خۆی پاراستووە، بەم شێوەیە: 280 گۆڵ بۆ تۆتنهام هۆتسپێرس، 104 گۆڵ بۆ بایرن میونشن (و پێشبینی دەکرێت ژمارەکە زیاد بکات)، 9 گۆڵ بۆ میلوال، 5 گۆڵ بۆ لیتۆن ئۆریێنت، 2 گۆڵ بۆ لیستەر سیتی.
هەروەها لە ئامارەکەدا 9 گۆڵی کەین لە 13 یارییدا بۆ یانەی تۆتنهامی خوار 21 ساڵ تۆمارکراوە، هەروەها 2 گۆڵیش لە یەک یارییدا بۆ یانەی نۆریچ خوار 21 ساڵ تۆماریکردووە.
ژمارەی پێوانەیی کەین لەگەڵ بایرن میونشن هێشتا سەرسوڕهێنەرە، تەنها لە 107 یاریدا 104 گۆڵی تۆمارکردووە، لەم وەرزەدا هێرشبەرەکە لە ئاستێکی بەرزدایە کە دەتوانێ باشترین فۆڕمی خۆی بێت و لە حەوت یاریی بۆندسلیگادا 12 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەگەر ئەم ڕێژەیه بپارێزێت، پێشبینی دەکرێت به 58 گۆڵی بۆندسلیگا ئه م وەرزه تەواو بکات، هەروەها 22 گۆڵی لە 16 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، سەرسوڕهێنەرە و پێمان دەڵێت كەس ناتوانێت بیووەستێنێت.