(ژووانی شیعر)، گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتە بە شیعر و شیعری کلاسیک و شیعری وەرگێڕدراو و دیدار و ڕەخنە و خوێندنەوەی کتێب، خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤارەکە (خالید کۆچەر) و بەڕێوەبەری نووسینی (حەمە ئەحمەد جاف)، ئەو گۆڤارە لەلایەن بەڕێوەبەری هونەریی گۆڤار (ڕانیار دڵشاد وەسانی) دیزاین کراوە و (فاتیح یاسین مودەڕیس) کاری ڕێنووس و هەڵەچنی بۆ کردووە، بەرگی دواوەی گۆڤارەکە پورترێتی لەتیف هەڵمەتی گەورە شاعیری کوردە، کە لەلایەن هونەرمەند گرفتار کاکەیی کێشراوە، گۆڤارەکە بە (کۆمەڵێک شاکارە شیعری شاعیرانی بە ئەزموون و شیعری شاعیرانی کلاسیکنووس و چەند شیعرێکی وەرگێڕدراو و چەند بابەتێکی ڕەخنە و لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی کتێب) ڕازاوەتەوە. یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە لە پاییزی ساڵی 2025 لەچاپخانەی هێڤی لە شاری هەولێر، لەسەر ئەرکی بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر چاپکراوە. هەردوو شاعیر (خالید کۆچەر و حەمە ئەحمەد جاف) کە دوو قەڵەمە شیعری نێوەڕاستی حەفتا و هەشتاکانن، لەپێناو پڕکردنەوەی فەراغی شیعر و نەبوونی گۆڤارێکی تایبەت بە شیعر، بڕیاری دەرچوواندنی گۆڤاری (ژووانی شیعر) یان دا.