خەبات: دانا بۆتانی ـ موسلیم دۆلەمەری:- هەمیشە نیشتمان پشت ئەستوورە بە لاوان و قوتابیان، بۆیە لە هەرجێگایەک ئەم چینە ئامادەییان هەبوو دڵنییاین ئەم نیشتیمانە زیندووە، لاوان و قوتابییان چەقی گۆڕانكارییەكانن و ئەوانن بنیادنەری ئایندەن، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش لە پێناو ئایندەی نیشتمان و سەقامگیری كوردستاندا، لاوان و قوتابیان دەنگ بە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن:

دەربارەی ئەوەی كە ئایا بۆچی چینی قوتابیان ولاوان ئەم لیستە هەڵدەبژێرن وچاوەڕێی چی لێدەكەن؟ شیڤان مەحمود سکرتێری یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان بۆ خەبات گوتی: قوتابیان لیستی 275پارتی گەورەتر دەبینین و ئەو لیستە لیستی تاکە حزبە كە باوەڕمان پێی هەیە. لە پێناو خاک و نیشتیمان تێدەکۆشێت ئەوقوتابیانەی کە چرای زانستیان پێیەو ئەو لاوانەش وەک شورای پۆڵاین کوردستان دەپارێزن. باوەڕیان بە کاندیدانی لیستی275 کە لە نێوهۆڵی پەرلەمان بەرگری لە خاک و نیشتیمان بکەن.

هەروەها سكرتێری یەكێتی قوتابییان ولاوان گوتیشی: دەبێت هەموو لاوێک وقوتابییەکی ژیربیر لەوە بکاتەوە کام لیست وکام حزب ناسنامەو شوناسی کورد هەڵدەگرێت، ئێمە و هەموو دووژمنانیش دەزانین ئەوە چ حزبێکە لە دژی ئەو پلانە گڵاوانە دەوەستێت، کە لەدژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن، ئەوە کام حزبە گوشارە دەرەکی و ناوخۆییەکان دەکاتە دەرفەت بۆ پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، بەدڵنییاوە تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت بەرگری لە ماف و داخوازیەکانی کورد بکات لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان، بۆیە لیستی 275 لیستی داخوازی ئێمە و هەموو کوردێکی بە ئەمەکە لە کوردستان.

هاوكات نیگار ئەمین لەبارەی ئەوەی كە بۆچی دەنگی بۆ لیستەكەی پارتییە گوتی: لیستی 275 هەڵگری خەمی لاوان و قوتابیانە و کاندیدانی ئەم لیستە کاردەکەن لە پێناو بووژانەوەی کەرتی پەروەردە لە داهاتوودا هەر نەتەوەیەک کەرتی پەروەردەی بووژایەوە دڵنیابن ئەم وڵاتە زیاتر پێشدەکەوێت، لاوانیش ئازاتر دێنە مەیدانی خەبات و تێکۆشان بۆیە لیستی 275 لیستی هەموو چین و توێژێکە و دەتوانین هەموومان خەونەکانمان لەگەڵیاندا بهێنینەدی دەنگی منیش بۆلیستی 275 کە لیستی هەموو چین و توێژێکە.

دواتر عەبدوڵڵا عەزیز کادیرێکی دیکەی لاوان و قوتابیان بوو بۆ خەبات گوتی: دەنگدان بەلیستی 275 دەنگدانە بەلیستی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی، چونکە لە کوێدا پارتی بەهێزبێت لەوێدا کورد بەهێزە بۆ ئەوەی شکۆمان پارێزراو بێت و دەستوور پێشێل نەکرێت لەبەرانبەر هەرێمی کوردستان پێویستە هەموومان دەنگمان بخەینە پاڵ دەنگی لیستی 275 و ئەم لیستە هەڵبژێرین کە لیستی داخوازییەکانمانە.

شۆڕش عەبدولستار دەربارەی دەنگی خۆی بۆ لیستی 275ـی پارتی، بۆ خەبات گوتی: لە پێناو کوردستانێکی ئاوەدان و عێراقێكی فیدراڵ باوەڕم بە لیستی 275 هەیە کە دووبارە بتوانێت کاربکات بۆ ئەوەی دەستور پێشێل نەکرێت بەرامبەر هەرێم، بۆ ئەوەی هەرێمێکی بەهێزمان هەبێت لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ بۆ ئەوەی ماددەی 140 جێبەجێبکرێت دەنگ دەدەم بەلیستی 275 کە لیستی هەمووانە.

ئارمانج عەزیز تاهر بەرپرسی لقی دەوروبەری دهۆكی یەكێتی قوتابی ولاوانی دیموكراتی كوردستان گوتی: لەبەرئەوەی ئێمە لە ڕێبازی بارزانی نەمر فێربووینە، كە وەفاداربین بۆ كورد و كوردستان، بۆیە دەنگ بە لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین، ئێمە لاوین و خەونی گەورەمان هەیە و باوەڕمان بەوە هەیە كە تەنیا پارتی دەتوانێت خەونەكانمان بكاتە ڕاستی، هەربۆیە هەمیشە دەنگەكانمان بۆ پارتی دەبێت، بۆ ئەوەی بگەینە ڕاستی خەونەكانمان.

گوتیشی: پارتی توانیویەتی مێژووی كوردایەتی و داهاتوی كوردایەتی بەیەكەوە گرێبدات، دوێنێ‌ خەبات و قوربانیدان خەمی پارتی بووەو ئەمڕۆ خزمەتی گەل و خاك خەمی ئەوە لەگشت بوارێكدا، بۆیە پێموایە جگە لە پارتی كەسیتر شایەنی ئەوەنییە دەنگی پێبدەین، خەڵكی خۆشەویستی كوردستان خەباتی كردووەو قوربانیداوە، بۆیە شایەنی باشترین خزمەتن و باوەڕم تەنیا پارتی بتوانێت ئەم خزمەتە پێشكەش بە گەلەكەی بكات، بۆیە هەموومان بەدڵ و گیان دەنگ دەدەین بە لیستی 275.

ئالین چەتۆ دەڵێت: پارتی پارتێكە بەدرێژایی مێژووی گەلی كورد بەسەدان داستانی پڕ لەخەبات و قوربانیدان و سەركەوتنی تۆماركردووە و هەزاران شەهیدی داوە لەپێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی كوردستان، هەمیشە وەك پۆڵایەك لەبەردەم تەواوی دوژمنانی گەلی كورد وەستاوە و هەوڵی تەواوی بۆ گەیشتن بە مافەكانی گەلی كورد خستۆتەگەڕ، بۆیە پێویستە لەسەرمان بێ‌ دوودڵی دەنگی خۆمان بە لیستی 275 بدەین، كە لیستی پارتییە، نموونەی خزمەتكردنی پارتیمان بە گەل و نیشتیمان لە تەواوی كوردستان دیارو ئاشكرایە، وەك دروستكردنی دەیان بەنداو ڕێگاكانی هاتوچۆ و پرۆژەی ڕووناكی و دەیان پرۆژەی گرنگیتر، بۆیە و بەشانازیەوە دەنگ بە لیستی 275ـی پارتی دەدەین.

یاسر سامی كارگێری لقی دەوروبەری دهۆكی یەكێتی قوتابییان و لاوانی دیموكراتی كوردستان گوتی: وەك قوتابی و لاوان هەمیشە وەك سەری ڕم و شوورای پۆلایین بۆسەرخستنی لیستی پارتی لەبەردەم تەواوی ناحەزانی پارتی دەوەستین، مێژووی پارتی دەوڵەمەند و پڕە لە شانازی و سەرفرازی بۆ تەواوی گەلی كوردستان، ئەمڕۆی پارتیشمان دیسان پڕە لەدەستكەوت و خزمەتگوزاری جۆراوجۆر بۆ گەلی كوردستان، ئەمانەش خۆیان بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن، كە لەگەڵ پارتیدا بەیانی و داهاتووشمان گەشتر و پڕ لە خزمەتتر دەبێت، بۆیە دەنگدانمان بە لیستی 275 پارتی تەنیا دەنگدان نییە بە لیستی پارتێكی سیاسی، بەڵكو دەنگدانە بە ماف و دەستكەوتی نەتەوەیەك، كە ڕێبازی بارزانیی نەمر بەدەیان ساڵ خەبات و تێكۆشانی لەپێناو كردووە، دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بە شووناس و ناسنامەی گەلی كورد، كە تەنیا سەرۆك بارزانی و پارتی بەكردار ئەمەیان سەلماندووە، دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بەدۆزی رەوای گەلی كورد و گەیشتن بە سەربەخۆیی كوردستان.

گوڵستان وەسفی بەرپرسی لقی دهۆكی یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان گوتی: هەندێ كەس دەڵێن بۆچی پارتی دیموكراتی كوردستان نوێنەری كوردە؟ بێگومان پارتی هەمیشە نوێنەری كوردبووە و دەشبێت، چونكە مێژووی خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر، بەڵگەو وەڵامی ڕوون و ئاشكرایە بۆ ئەم پرسیارە، لیستی 275 لیستی پارێزگاریكردنە لەمافە رەواكانی گەلی كورد و كوردستان، لیستی پاراستنی سەروەری قەوارەی هەرێمی كوردستانە، لیستی پاراستنی بەرژەوەندییەكان و پاشەڕۆژی گەلانی كوردستانە، لیستی وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان و دادپەروەری و یەكسانییە لە كوردستان، لیستی 275 لیستی بەرزكردنەوەی دەنگی گەلی كوردە لە پەرلەمانی كوردستان و بەهێزكردنی گەلی كوردو دەركردنی بڕیاری گرنگی سیاسیە بۆ بەرژەوەندی گەلی كورد، دەنگدان بە لیستی 275 هەڵبژاردنێكی پڕە لە هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەری و بەرپرسیارییەتی و باوەربوونە بە هەبوون و گەشەكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، جەنابی سەرۆك بارزانی فەرمووی: (پارتی بەتەمەن پیرە، بەڵام بەكردار گەنجە) بەڵێ‌ پارتی هەمیشە بەكردار قسەی كردووەو بەكردار سەلماندوویەتی كە خزمەتكار و پارێزەری گەل و نیشتیمانە.