خەبات: تریفە ئازاد:- گەلاوێژ عەلی ئەمین، شارەزا لە بواری یاسای دەستووریی و كاندیدی ژمارە 22 لە بازنەی نەینەوا، لە لیستی پارتی 275ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكە هەمیشە خۆی بە خزمەتكاری خەڵكی هەموو ناوچەكان زانیوە و بەبێ جیاوازی خزمەت دەكات و خۆی بە خاوەنی هەموو كوردێك دەزانێت لە هەر شارێكی عێراق بێت، پارتی حزبی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانییە، حزبی پێكەوە ژیان و خۆشگوزەرانییە، حزبێكە بۆ گەیشتن بە مافەكانی میللەتەكەی تێدەكۆشێت.
گەلاوێژ عەلی ئەمین گوتی: لە بواری مافە دەستوورییەكان و و جێبەجێ كردنی مادەی 140 لە ڕێگەی یاساوە بۆ ئەوەی هەموو خاوەن مافە دەستوورییەكان بە مافی خۆیان بگەن، بۆ دابینكردنی دادپەروەری و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لە ڕێگەی یاساییەوە هەوڵ دەدەین، كاندیدی ژمارە (22)ـی بازنەی نەینەوا لە لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشڵێت: گرنگیدان بەكەرتی كشتوكاڵ و پاڵپیشتیكردنی جووتیاران لە رێگای پێدانی قەرزی كشتوكاڵی و كاركردن بۆ دابینكردنی پرۆژەی ئاودێری بۆ ناوچە كشتوكاڵییەكان و دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی جووتیاران، ئەركی لە پێشینەمان دەبێت، چونكە كەرتی كشتوكاڵ یەكێكە لە بەرنامە گرینگەكانی كارنامەی لیستی پارتی، بۆ ئەوەی بگەین بە ئابوورییەكی سەربەخۆی هەمەچەشن.
ئەوەشی خستەڕوو: كەرتی تەندروستی یەكێكە لەم سێكتەرانەی كە پارتی گرینگی پێدەدات و هەمیشە كاری بۆ دەكات، منیش هەوڵدەدەم بۆ باشتركرنی كەرتی تەندروستی لە رێگای كردنەوەی نەخۆشخانەی تازە و سەردەمییانە كە سەرجەم پیداویستییەكانی نەخۆشەكان دابین بكات، ئەوەیش لەرێگای دابینكردنی بەشە بودجە بۆ دروستكردنی نەخۆشخانە و گرنگیدان بەتەندروستی گشتییەوە دەكرێت.









