تاڤگە حمکۆ *
دوای روخانی رژێمئ پێشووی عیراق لەسالی ٢٠٠٣، عیراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی ێیناییە قۆناغێکی نوێی هەستیار و گرنگ ،لە سەر ئاستی ناوخۆ دەرەوەدا ، کە هەر هانگاویکی لەوکاتەدا داهاتویەکی پر لەهیوای پێ زامن دەکرا ، بۆیە بەچاویکی وردبینانە و پر بایەخ سەیردەکرا ، لەدوای ئەودۆخە ، رۆلی سیاسی کورد لە عیراقدا گەشەسەندنیکی بەرچاویی بەخۆییەوە بینی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە وە لەگەڵ حکەمەتی ناوەندا ، توانی ببێتە هاوپیمانیەکی بەهێز لە پێکهێنانی سیستەمی نوێی عیراقدا ، بەژداربێ لە نوسینەوەیی دەستوری عیراقدا لە ساڵی ٢٠٠٥دا ، کە ئەمەش داسکەوتێکی مێژووی بەهێزبوو بۆ بەداستهێنانی مافە رەواکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی حکەمەتی عیراقی فیدراڵدا ، بە بەراورد لەگەڵ دەستوری ١٩٢٥ و دەستوری ١٩٧٠ حکومەتی عیراقیدا ، کە بێگومان ئەودەستکەوتەش لە ریگەی ململانێیەکی درێژخانی سیاسی هاتە ئاراوە .هەموو ئەو هەوڵانەش وایکرد کەوا کورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥دا، پێگەیەکی بەهێز و کاریگەر بەدەستبهێێ و ببێتە کارەکترێکی سیاسی سەرەکی لە عێراقد.
لەم هەڵبژاردنەدا : لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە زۆربەی حیزبە کوردییەکانی لەخۆدەگرت، توانی ٢,١٧٥,٥٥١ دەنگ بەدەستبهێنێت ، ئەم لیستە ٧٥ کورسی لە کۆی ٢٧٥ کورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا، کە بەڕێژەی ٢٧.٣%ـە ، هاوپەیمانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش توانی ٢ کورسیی تر بەدەستبهێنێت. بەم شێوەیە کورد بە گشتی ٧٧ کورسییان هەبوو و بوونە دووەم هێز لە پەرلەمانی عێراقدا.
ئەم سەرکەوتنە سیاسییە وایکرد کورد بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا پۆستی سەرۆک کۆماری وەربگرێت. پێگە کاریگەرەکانی کورد لە حکومەتی فیدراڵی لە ساڵی ٢٠٠٥دا بریتیبوون لە: سەرۆککۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی ، جێگری سەرۆکی پەرلەمان عارف تەیفور، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران د. ڕۆژ نوری شاوەیسوەزیری کاروباری دەرەوە هۆشیار زێباری ، چەندان وەزارەتی تری گرنگ ، دەسکەوتنی پۆستی سەرۆککۆماری و ژمارەیەکی زۆر لە پۆستە وەزیرایەتییەکان،بردنەوەییەکی مێزوویی ە گرنگ ە چارەنوس ساز بو ، وا واچرخانێکی گرنگ بوو لە شانۆی سیاسی عیراق سەبارەت با نەتەوەی کورد ، کە ئەمەش بەرهەمێکی راستەقینەی ململانێ سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ڕابردوو بوو ، کە توانرا بەداستبهێندرێ، وە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گەلی کورد و بەشداری بەرچاوی کورد لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەرخەری ئەو ڕاستییە بوو.
ئەوەی کە ئێستاش دەبیندرێ کورد بوە بە بەشێکی یاسایی و کاریگەرلە سیستەمی حوکمڕانی عێراقدا وە بوە بەبناغەیەکی بە هێز دەسەڵاتێکی کاریگەرو بەردەوام لە گۆرانکاریەکانی سیاسی ئەمرۆیی عیراقدا ،ئەگەرچی دەنگی کورد لە هەڵبژاردنەکای دواترژمارەی کورسیەکان گۆرانکاری تێکەوت بەڵام کورد هەمیشە هەوڵی داوی پێگەی خۆی وەک “هێزی هاوسەنگ ” بپارێزێت و بەرگری لەو دەسەڵاتە بکات شوین پێی خۆی قایم بکات لە خولەکانی هەڵبژاردنی عیراقدا سەرەرایی ناکۆکیە نیوخۆییەکان و فشارە دەرەکیکانی سەری بۆ گەرانەوەی چقی دەسوڵات لە بغداد، لێرەدا پێویستە تاکی کورد هۆشیاری سیاسی پێبدریت وبەئاگابێت لە گۆرانکارییە سیاسیەکانی سەردەم ، بۆجەوهەری بابەت هەوڵبدات هەرچی بابەتی مەوچە و کێشەیکانی ترکە هیە بەلاوە بندرێ ، کێشە چارەنوس سازەکە بکریت بەچقی تێرومان و بەهەوینی بیرفراوانی لە داهاتوو، وە ئاشتاوایی ببێتە دروشمێک لە نێوان خەلک و حکومەتدا ، همەئاهەنگی دروستبکرێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئەولایانانەی پاڵیوراون بۆ چونە نێو ئەو پرۆسسە هاستیارە و لوتکە دەسەڵاتە ، دەست لنێو دەست ، بە مەبەستی بەدەستهێنانی مافی چارە خۆنەسینی گەلەکەمان لە چوارچێوەی حکومەتێکی فیدراڵدا .
* مامۆستای زانکۆ ، بەشی مێژوو