خه‌بات
لە دوای دەستپێکردنی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تا دێت پشتگیری چین و توێژە جیاوازەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوولە زیادبوون دەکات، بە شێوەک ئافرەتانی ناوچەکە دووپاتی دەکەنەوە، کە بەوپەڕی شانازییەوە و بۆ بەرگریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەمجارەش دەنگ بە لیستی ژمارە 275ی پارتی و کاندیدەکانی دەدەن.
خۆشین حاجی حەمەد:
بەوپەڕی شانازییەوە دەنگ بە لیستی ژمارە 275ـ پارتی و کاندیدەکانی دەدەین
سەرەتا (خۆشین حاجی حەمەد) بەرپرسی ناوەندی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەمشێوەیە پشتگیری خۆی بۆ لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربری، توێژی ئافرەتان لە هەموو حیزبەکانی تر زیاتر متمانەیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان هەیە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە پەیڕە و ڕێبازی پیرۆزی بارزاندا باس لە بابەتی پێکهاتەکانی کۆمەڵگە کراوە و ڕێز لە مافەکانیان گیراوە و ئافرەت ڕۆڵیکی زۆر کاریگەری پێدراوە، هەر لە سەرەتای دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ئافرەتان شان بە شانی پیاوان ڕۆڵیان لە سەرخستنی شۆرشەکانی گەلی کورد بە تایبەت شۆڕەشەکانی ئەیلول و گوڵان هەبووە و بەشێک لە ڕێکخستنەکانی شاخ و شار بە ئافرەتان سپێردرابوو کە زۆر بە چالاکانە دەجەنگان و سەرکەوتنی گەورەیان تۆمارکردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک یەکێک لە حیزبە نموونەیەکانی کوردستان و عێراق بە تایبەت و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی تاکە حیزبە کە هەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی ئافرەتە و ئەگەر پەیڕەوی ناوەخۆی حیزبەکە بخوێنینەوە بۆمان دەردەکەوێت کە هەمیشە ئافرەت وەک نیوەی کۆمەڵگە سەیر کراوە، ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە بۆ ئێمەی ئافرەت ئەوەیە، کە لە ناو حزبە سیاسییەکانی کوردستان (پارتی) تاکە حزبی سیاسییە کە ئافرەت وەک کاریگەرترین پێکهاتەی کۆمەڵگە سەیر دەکات، ئەمەش نیشانەی تێگەیشتنی سەرکردایەتی سیاسی پارتەکەیە، هەربۆیە پاڵپشت بە مێژوو و خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەوڵەکانی لە بواری ڕێکخراوەیی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان و تێکۆشانی بێوچانیان لە پەرلەمانی عێراق بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواکانی گەلی کوردستان بەوپەری شانازییەوە دەنگ بە لیستی ژمارە 275 پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی دەدەین.
كوردستان یاسین رەسوڵ:
بۆ بەدیهێنانی هیواو ئاواتەکانی گەلەکەمان دەنگ بە لیستی ژمارە 275 ی پارتی و کاندیدەکانی دەدەین
لە لایەکی دیکەوە (کوردستان یاسین رەسول) وەک ئافرەتێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باسی لە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان نەک تەنها وەک پارتێکی سیاسی، بەڵکو وەک میراتێکی نەتەوەیی کە لە دڵی مێژووی خەباتی گەلەکەماندا هەڵقوڵاوە هاتۆتە بوون، هەرلە سەرەتای لەدایکبوونی ئەم پارتە پڕ سەروەرییە خەونی ئازادی و کەرامەتی کوردایەتی بووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە لە بەدیهێنانی ئارمانجەکانی میللەتەکەمان و پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەماندا، یەکیک لە تایبەتمەندییەکانی پارتی لای من وەک ئافرەتێک ئەوەیە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم پارتی کوردی بووە ئافرەتی کوردی بە ئەندامی حزبی هەژمار کرد، لە ساڵی ١٩٥٢ـدا، وەختێک ژنانی کورد هێشتا لە زۆر لایەنەوە کراوەییەکی وایان بەخۆوە نەبینیبوو، پارتیمان ڕێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانی دامەزراند، ئەمە تەنها ڕێکخراوێک نەبوو بەڵکو ئەمە پەیامێک بوو کە دەیگوت: ئافرەتی کورد هاوبەشی سەرەکییە لە دروستکردنی داهاتووی نیشتمانەکەمان، باوەڕبوونم بە پارتی دیموکراتی کوردستان لەمەوە سەرچاوە دەگرێت کە، مەرجەعی باڵامان جەنابی سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتی ئەم پارتە دەکات کە باوەڕی بە تواناو لێهاتووی منی ئافرەت هەیە، پارتیبوون پشتگیریە لە بەها دیموکراسییەکان، مافەکانی مرۆڤ و یەکێتی و سەروەری نیشتمانیمان، پارتیبوون درێژەدانە بە خەبات و ئەم ڕێگایەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی وەڵاتمان بە خوێن نەخشاندویانە، بۆیە بۆ پاراستنی زیاتری قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی هیواو ئاواتەکانی گەلەکەمان دەنگ بە لیستی ژمارە 275 ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی دەدەین.
ئەحلام جەلال:
با پێکەوە کار بکەین بۆ سەرخستنی لیستی 275ی پارتی، بۆ داهاتوویەکی باشتر، بۆ کوردستانێکی بەهێزتر
هەروەها خاتوو (ئەحلام جەلال) باس لە هۆکارەکانی لە دەنگدان بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، ڕەنگە هەندێک بپرسن، وەک ئافرەتێک بۆچی دەنگ بە لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم، وەڵامەکەی زۆر ڕوونە، من بڕوام بەو بنەمایانە هەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەری دامەزراوە، پارتیمان هەمیشە پێشەنگ بووە لە خەبات بۆ مافەکانی گەلەکەمان و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمان و بەرجەستەکردنی مافەکانی ئافرەت لە کۆمەڵگەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان، بە درێژایی مێژووی پڕ لە قوربانیدان و خەباتیدا، سەلماندوویەتی کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی کەرامەت و سەربەخۆیی کوردستانە، وەک ئافرەتێک، من لەناو ئەم پارتەدا هەست بە بوونی خۆم دەکەم، چونکە پارتیمان هەمیشە هەوڵی داوە ڕۆڵی ئافرەت لە بوارە جیاوازەکانی سیاسەت، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا بەهێزتر بکات، کەواتە با پێکەوە بڕیاری دروست بدەین و دەنگمان بۆ ئەو لیستە بێت کە هەمیشە داکۆکیکاری ڕاستەقینەی ماف و ئازادییەکانمان بووە، با پێکەوە کار بکەین بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ داهاتوویەکی باشتر، بۆ کوردستانێکی بەهێزتر و ئارامتر.
ئەژین خورشید:
داوا لە سەرجەم ئافرەتانی سنوورەكەمان دەکەم، لە ڕۆژی دەنگدان بچنە سەر سندوقەكان و دەنگ بە لیستی ژمارە ٢٧٥ـی پارتی بدەن
هەر لە درێژەی پاڵپستی و پستگیری ئافرەتان لە لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەژین خورشید، گوتی: هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، گرنگی زۆری بۆ گەلی كوردو هەرێمی كوردستان هەیە، چونکە بەهۆی فشارو ناڕەزای هاولاتیان و باردۆخی نێوخۆیی عێراق و ئەگەری كشانەوەی ئەمەریكا، عێراق لە ژانی گۆرانکاریی گەورەدایە و دەبێت بزانین دوای هەڵبژاردن زۆر هاوكێشە و باڵانسی هێز لە ئەگەری گۆڕانکاری دان، بۆیە گرنگە بەهەموو توانامان هەوڵی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردندا بدەین و نوێنەری راستەقینەی خۆمان دیاری بكەین و پلان وبەرنامەیەكی یەکگرتوومان هەبێت بۆ هەموو دۆخە نەخوازراوەكان، ئەم هەڵبژاردنە ئامڕازە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو ماف و ئازادییە دەستوورییانەی دراوە بەهاووڵاتیان و دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان، رێگایەكی ئامادەکارییە بۆ رووبەروووبوونەوەی هەموو ئەو مەترسی و جوڵانەی هەیە بۆ پاراستنی سیستەمی فیدراڵی و دەسەڵات و مافەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە من وەکو ئافرەتێک دەنگ دەدەم بە لیستی ژمارە ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان چونکە تاکە حیزبە بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد دەکات و هەمیشە هەوڵیداوە کێشەکان چارەسەر بکات و باوڕی تەواوم هەیە بە لیستی ٢٧٥ کە دەتوانێت مافەکانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات، لای خۆشمەوە داوا لە ئافرەتان دەکەم بچنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ پارتی بدەن.
ڕووپاك عەبدوڵڵا ڕەسوڵ:
بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پێگەی نێودەوڵەتیی قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی کوردستان، دەنگ بە لیستی ژمارە 275ی پارتی دەدەین
رووپاك عەبدوڵڵا ڕەسوڵ بەمشێوەیە پاڵپشتی لە لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی نیشتیمانیی جەماوەرییە، بڕوای بە مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی بەردەوام و پێکەوەژیانی ئاشتیانەو مافی بڕیاردانی چارەنووس بۆ نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان هەیە، حزبێکی دیموکراتی جەماوەریی پێشکەوتنخواز کە نوێنەرایەتیی نەتەوەی کورد و گەلی هەرێمی کوردستان دەکات، پارتێکە بە پشتبەستن بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر و بڕوابوون بە مافی چارەنووس، لە پێناوی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان تێدەکۆشێت، پارتی هۆکارێکە بۆ پاراستنی هەموو ئەو دەستکەوتە نەتەوەیی و سیاسی و ئابووری و کولتووریانەی کە لە ئەنجامی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانەوە بەرهەم هاتوون، پارتی هۆکارێکە بۆ دروستکردنی پەیوەندیی دۆستانە و هاریکاریی لەگەڵ ئەو گەل و پارت و کەسایەتی و ڕێکخراوە ناحکوومییانەی پشتگیری و بڕوایان بە مافەکانی گەلی کوردستان هەیە، پارتی هۆکارێکە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پێگەی نێودەوڵەتیی قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەمانە وادەکات بە شانازییەوە دەنگ بە لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین.
ئاڵا تاهیر:
ئەمڕۆ و بەیانی و داهاتوو دەنگمان هەر بۆ لیستی 275ـی پارتی و کاندیدەکانی دەبێت
لە کۆتایشدا (ئاڵا تاهیر) بەمشێوەیە لە ڕێگەی خەباتدا پشتگیری خۆی بۆ لیستی ژمارە 275ی پارتی دەربری، دەنگدانمان بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان مافێکی پارێزراو چارەنووسازە، پارتی مێژویەکی لەبیرنەکراوی لە خەباتی سیاسی گەلی کوردستاندا هەیە، هەربۆیە وەک ئافرەتێک ئەمرۆ و بەیانی و داهاتوو دەنگمان هەر بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقیشدا دەنگ بە لیستی 275ی پارتی و کاندیدەکانی دەدەین.