دڵشاد مستەفا وەسانی
له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003، عێراق كه‌وته به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت. له‌ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا، سێ چه‌مكی سه‌ره‌كی «هاوبه‌شی (الشراكة)، هاوسه‌نگی (التوازن)، سازان (التوافق)» بوون به بنه‌مایه‌كی نافه‌رمی، به‌ڵام گرنگی سیستمی سیاسیی نوێ. ئه‌م سێ چه‌مكه، كه له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك دڵنیاییه‌ك بۆ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق (كورد، شیعه، سوننه) دانران، بوونه‌ته جه‌مسه‌ری ململانێیه‌كی قووڵی سیاسی و فكری. كورد وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی، كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی خوێناوییه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق، به توندی ده‌ستی به‌م پره‌نسیپانه‌وه گرتووه، له كاتێكدا زۆر له هێزه شیعییه‌كان به گومانه‌وه لێی ده‌ڕوانن و به‌ربه‌ست له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنیدا دروست ده‌كه‌ن. ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بنه‌ڕه‌تییانه بداته‌وه، كه بۆچی ئه‌م چه‌مكانه بۆ كورد گرنگن؟ بۆچی لایه‌نی به‌رامبه‌ر دژایه‌تی ده‌كات؟ ئاینده‌ی عێراق به‌بێ ئه‌م پره‌نسیپانه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
(1)
بۆچی كورد گرنگی به هاوبه‌شی،هاوسه‌نگی و سازان ده‌دات؟
پێداگریی كورد له‌سه‌ر ئه‌م سێكوچكه‌یه، له چه‌ندین هۆكاری مێژوویی، سیاسی و ده‌ستوورییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌مه ته‌نیا دروشمێكی سیاسی نییه، به‌ڵكو ستراتیژێكی مانه‌وه و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانه.
*ترس له مێژووی سته‌مكاری: مێژووی په‌یوه‌ندیی كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا، پڕه له چه‌وسانه‌وه، ئه‌نفال، كیمیاباران و سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه. كورد ترسی له‌وه هه‌یه، دووباره حكوومه‌تێكی ناوه‌ندیی به‌هێز، به بیانووی «زۆرینه‌ی دیموكراسی»یه‌وه، مافه‌كانی پێشێل بكاته‌وه. وه‌ك پیتەر گالبرێس ئاماژه‌ی پێده‌كات، كورد دوای 2003 به‌شوێن «گرنتییه‌كی ڕاسته‌قینه» دا ده‌گه‌ڕا كه چیتر مێژووی خوێناوی دووباره نه‌بێته‌وه. هاوبه‌شی و سازان ئه‌و گرنتییه بوون كه ده‌سه‌ڵات به ته‌نیا ناكه‌وێته ده‌ست یه‌ك پێكهاته.
*پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كان: ده‌ستووری 2005، كه به سازانێكی گه‌وره‌ی نێوان پێكهاته‌كان نووسرایه‌وه، دانی به عێراقێكی فیدراڵی، دیموكراتی و فره‌پێكهاته‌دا نا. به‌ڵام ده‌ستوور به‌بێ ڕۆحی جێبه‌جێكردن، ته‌نیا كۆمه‌ڵێك ده‌قی بێ به‌هایه. بۆ كورد، هاوبه‌شی واته به‌شداریی ڕاسته‌قینه له بڕیاری سیاسی، ئه‌منی و ئابووریی وڵات‌دا؛ هاوسه‌نگی واته دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی پۆسته سیادی و ئه‌منییه‌كان له‌نێوان پێكهاته‌كاندا، بۆ ڕێگریكردن له مۆنۆپۆلكردنی ده‌سه‌ڵات؛ سازان واته بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان به ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك بێت، نه‌ك به زۆرینه و كه‌مینه‌ی ژماره‌یی په‌رله‌مان. به‌بێ ئه‌مانه، مادده‌كانی وه‌ك مادده‌ی 140، مافی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه و نه‌وت و پێگه‌ی پێشمه‌رگه، به ئاسانی ده‌كرێنه قوربانیی ئیراده‌ی زۆرینه.
*ڕێگریكردن له دیكتاتۆرییه‌تی زۆرینه: ئه‌وه‌ی كورد لێی ده‌ترسێت، گۆڕینی دیكتاتۆرییه‌تی تاكه‌كه‌سیی سه‌رده‌می سه‌ددامه به دیكتاتۆرییه‌تی زۆرینه‌ی پێكهاته‌یی. له وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه و ئایینی وه‌ك عێراقدا، كه متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی له ئاستێكی زۆر نزم دایه، په‌نابردن بۆ بنه‌مای «زۆرینه و كه‌مینه«ی ساده، ده‌بێته هۆی په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كانی دیكه و كه‌مینه‌كان و دروستبوونی شه‌رعییه‌تی حوكمڕانییه‌كی تاكلایه‌نی.