ئەمڕۆ دووشەممە 10/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.










