بەپێی هەواڵێكی تیمی “هەژماری من”، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دووشەممە، 29ی 9ی 2025، پێشوازیی لە تیمی “هەژماری من” كرد، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکەیان و تەواوکردنی خۆتۆمارکردنیان لە پڕۆژەکەدا.
لە دیدارهکهدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو پڕۆژە نیشتمانییە دووپات کردووەتەوە و ستایشی تیمی بەڕێوەبەریی پرۆژەكەی كردووە.
پڕۆژەی “هەژماری من” پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆران.
تاکوو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەكە تۆمار کراون و ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، تاكوو کۆتایی ساڵی 2025 پڕۆژەکە تەواو بکات.