خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- هونەرمەند و دەرهێنەری سینەمایی (کەریمۆک غەفوور) لەواڵی خۆی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە: لەشاری بەغداین، بە فیلمی (سپی وەک سوور) لە دووەمین فێستیڤاڵی سینەمایی بەغدا، وەک تاکە فیلمی فیکشن لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بەشدارین. فێستیڤاڵەکە لە (15-9) دەستی بە کارەکانی پێکردووە و لە (21-9) کۆتایی دێت. جێی ئاماژە پێکردنە فیلمی(سپی وەک سوور) بەرهەمی بەشی سینەمایی سلێمانییە. لە سیناریۆ و دەرهێنان کەریمۆک غەفوورە. هەروەها بەڕێوەبەری وێنەگرتن شوان جەبارە. هەریەک لە زاهیر غەریب، رۆزە محەمەد، هێڤار محمود، نواندنیان تێدا کردووە. سالار ماهیریش وەک بەڕێوەبەری بەرهەم کاری کردووە.